روانگەی فەلسەفی لۆک و هۆبز
تێڕوانینی هۆبز و لۆک لەسەر دۆخی سروشت بەبێ دەوڵەت و سیستەمی حکومڕانی.

هۆبز پشتگیری لە دەسەڵاتێکی ڕەها دەکرد بۆ پاراستنی کۆمەڵگا، لە کاتێکدا لۆک باوەڕی بە حکومەتێکی سنووردار هەبوو بۆ پاراستنی ماف و ئازادییەکان
هۆبز و لۆک تێروانینێکی تەواو خیاوازیان هەبو لە بارەی دۆخی سروشتی مرۆڤ و کۆمەڵگا. کاتێک پرسیار دەکرێت دۆخی ژیان چۆن دەبێت بەبێ حکومەت و سیستەمێکی بەڕێوەبردن ؟بۆ هۆبز وەڵامەکە (شەڕ و پەشێوی وترس و پێکدادان ) بۆ لۆک ژیان بەبێ حکومەت پرسیاری ئازادی و یەکسانی مافی وەک هەڤی بۆ گشت کۆمەڵگایە
تێڕوانینی هەر یەک لە هۆبز و لۆک لە چوارچێوەی ڕوانگەیان بۆ ( دۆخی سروشت ) بناغەدەگرێت ، بەو شێوازە تێڕوانینەی کە ئەوان هەیانە بۆ دەسەڵات و ئازادی وە چۆنیەتی شکڵ گرتنی حکومەت بە بناغە دەگرن .
تێگەیشتن لە جیاوازی نێوانیان واتە تێگەیشتنە لە بناغەی سیاسەتی ئەمڕۆ .
ڕوانگەی هۆبز بۆ دۆخی سروشت ژیان ناشرین و دڕەندە و کورتە
تۆماس هۆبز پێیوایە مرۆڤ لە سروشتیدا خراپە کاتێک حکومەت یان دەسەڵاتدارێکی بەسەرەوە نەبێت ، ئەو وێنای ژیانێک دەکات بەبێ هیچ یاسا و ڕێسایەک کە مرۆڤەکان شوێنی بکەوەن ئەوە دۆخی سروشتیە.
لەم حاڵەتەدا، هۆبز دەڵێت تاکەکان بەبەردەوامی لە ترسدا دەژین چونکە هیچ سیستەمێک نیە بیانپارێزی لە یەکتر پێداویستیە سەرەتاییەکانی ژیان زۆر کەم دەبنەوە وە ژیان خۆی کێشەی زۆری تێدەکەوێت ، شەڕی مرۆڤ لە سەر مانەوە دەبێت. کەواتە مرۆڤەکان لە دۆخێکی تاکەکەسی و هەژارانەو ناشیرین و دڕەندە و کورتخایەنانە دەژین.
دەتوانین وا بیر بکەینەوە کە ئێمە خۆمان پۆلیسی خۆمانین بە بەردەوامی دەبێت ئاگاداری خۆمان بین لەو حاڵەتەدا سیستەمێک نیە پارێزگاری لە یاسا بکات وە هیچ هێزێکیش نەبێ سەروەری یاسا بپارێزێت، هەر وەکو ئێستا کاتێک لە شوێنێک پۆلیس وجودی نیە کۆی خەلکەکە لە یەکتر دەکەونە گومانەوە.
کەسێک کشتوکاڵ بکات و خەریکی جوتیاری بێت بۆ دابین کردنی پێداویستەکانی بەڵام زۆر قورس دەبێت بۆ جوتیارەکە پارێزگاری لە بەرهەمەکانی بکات چونکە دەوروبەری بێ گومان هەوڵدەدەن بەرهەمەکانی بدزن .
بۆ نمونە کاتێک حاڵەتێکی لەناکاو و ئیمێرجنسی وەک بومەلەرزە ڕوودەدات، لەو حاڵەتەدا خەلک بە گشتی لە سەر شتی سادە وەک دەبەیەک ئاوبە شەڕ دێن، هوبز پێی وابوە ئەوە سروشتە ڕاستەقینەکەی مرۆڤە کاتێک هەست دەکات سیستەم و یاسا بونی نیە. بە کورتی شەڕ و پێکدادان دەبێتە کردارێکی ئاسای و خەڵکان بە گشتی ڕۆژانە وەک کردارێکی ئاسای ئەنجامی دەدەن .
بە هۆی ئەو ڕوانگە نێگەتیڤیەی کە هۆبز لە بارەی سروشتە ڕاستەقینەکەی مرۆڤەوە هەیبو، پێی وایە تاکە ڕێگەی دەربازبون لەو دۆخە شەڕانگێزیەی مرۆڤ دەبێت هەموان مافەکانیان ڕادەستی دەسەڵاتدارێک بکەن (لاڤیتیەن) ئەو کەسەیە کە دەتوانێ چاودێری خەلک بکات بۆ ئەوەی دڵنیا بێتەوە کە هەموان لە چوارچێوەی سیستەمدا هەڵسوکەت دەکەن .
بە تێڕوانینی هۆبز مرۆڤ پێویستی بە سەرکردەیەکی بەهێز هەیە بۆ ئەوەی یاسا جێبەجێ بکات، ڕێگری بکات لە گەڕانەوەی کۆمەڵگا بۆ سەرەتای دڕندەیی خۆی.
ڕوانگەی لۆک بۆ( دۆخی سروشتی) ، مافە سروشتیەکان و ئازادی
جۆن لۆک جیاواز لە تۆماس هۆبس دیدێکی ئەرێنیتری لەبارەی دۆخی سروشتەوە هەبوو.
لە کاتێکدا هۆبز پێیوابوو ژیان بەبێ حکومەت “تاکایەتی، هەژاری، ناشرین، دڕندە و کورت” دەبێت، لۆک پێیوابوو دەتوانرێت ژیانێکی ئاشتیانە بەرهەمبهێنرێت بێت- بە مەرجێک ڕێز لە مافەکانی تاکەکان بەگشتی بگیرێت .
بەتێڕوانینی لۆک ئاناڕکی بەمانای وێرانکردن نایەت بەڵکو گشت مرۆڤەکان یەکسانن بەبێ هەبونی کەسێک یان حوکمڕان و حکومەتێک. لەڕەوشێکی وەهادا گشت خەڵک ئازاد و یەکسانن. دیسان لۆک دڵنیایە کە مرۆڤەکان دەتوانن بە ئاشتی بەبێ ئەوەی کەسێک هەبێت سنوری مامەڵەکردنیان بۆ دابنێت بژین، بەمەرجێک کە کومیونیتیەکە لەسەر ئەوە ڕێک بکەون پرەنسیپی یەکسانی ئازادی تاکەکەسی یەکتر بپارێزن.
بۆ ئەوەی لەمە باشتر تێبگەین ، ڕاستترە وێنای ئەوە بکەین کە کۆمەڵێک کەس بەیەکەوە کار دەکەن هەریەکەیان بە توانا و سەلیقەیەکی جیاوازەوە پرۆژەکە دەوڵەمەند دەکەن سەرئەنجام بۆ ئامانجە هاوبەشەکەیان سەرکەوتن تۆماردەکەن ، ئەم گیانی هاریکاریە لەسەر بنەمای ڕێزگرتن لە پێویستیەکانی یەکتر هاتۆتە بەرهەم. هەروەک لۆک دەڵێت تاکەکان دەتوانن هۆکارە هاوبەشەکان بەکاربهێنن بۆ ئەوەی سیستەمی خۆبەڕێوەبەری بهێننەکایەوە. پێویستیان بەوە نیە کە دەسەڵاتدارێکی ڕەها ئاشتیان بۆ بەرقەرار بکات.
هەروەها بە شێوە سروشتیەکەی ئاشتی و پێکداکێشان شتێکی نۆڕماڵە دەکرێت ڕووبدات ، ڕاستە ئەمەش پاڵنەر بوە بۆ ئەوەی بونی حکومەت بێتە کایەوە بەڵام گرینگیەکی پێویستیە کە دەسەڵات سنورداربکرێت وەک میکانیزمێکی پارێزگاری لە سامان زەوی و زاری هاوڵاتیان چالاک بکرێت و لەو چوارچێوەیەدا کورت بکرێتەوە.
لۆک لە ئاڕگۆمێنتەکەیدا زیاتر پشڕاستی ئەوە دەکاتەوە کە حوکمڕانانی جێبەجێکار نابێت ئەوەلە بیر بکە کە هاونیشتیمانیان لەسەر چ بنەمایەک ئەم سیستەمەیان داهێناوە.
ڕۆڵی ترس و متمانە بە سروشتی مرۆڤ
تۆماس هۆبز و جۆن لۆک لەسەر زۆر لایەنی ڕۆڵی ترس و متمانە لە سروشتی مرۆڤدا ناکۆک بون، بە گوتەی هۆبس ترس ، تاکەکان هان دەدات ، بەبێ بونی دەسەڵاتێکی وا کە یاسا جێبەجێ بکات ، هەمیشە لە دڵەڕاوکێدابن. ترسیان لە دوڕوی مرۆڤ و وە زیان پێ گەیاندنیان لەلایەن کەسانی ترەوە هەبێت.
گەر بەو شێوەیە وێنای بکەین کۆمەڵگا بەگشتی بەردەوام لەحاڵەتی لەناکاودا بژی ، لەهەر چرکە وستێکا چاوەڕوانی هێرش و پەلاماردان بێت لەلایەن خەڵکان و دەوروبەرەکەی . ئەوا بەردەوام سروشتی شەڕانگێزی و ئامادەی بۆ ڕووبەڕووبونەوە زاڵە بەسەر هەستی پێکەوە ژیان و گیانی تێگەیشتن لەهەستی هاوبەشی مرۆڤ بون.
لەژێر ئەو بارودۆخەدا هۆبز ئەوە تاوتوێ دەکات کە مرۆڤەکان لەژێر ڕەوشی بەرگری کردندا زۆرجار خۆیان دەدەن بە دەستەوە بۆ کەسێکی زاڵم و دیکتاتۆر تەنها لە پێناوی ئەوەدا کە ئاسایش و هێمنی کۆمەڵایەتی بپارێزت بۆیان. لەوکاتەدا کۆی گشتی کۆمەڵگاکە دەتوانن جۆرە سیستەمێک بهێننە کایەوە کە خەڵکان بە گشتی پارێزراو بن لەدەستی یەکتر .
ڕوانگەی لۆک ئەوەندە نێگەتیڤ نەبو لە هەمبەر توانای مرۆڤ کە نەتوانن پەیوەندیەک دروست بکەن لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش لە ڕوانگەی متمانە بە یەکتر تا ترس، ڕوانگەی لۆک بۆ دۆخی سروشتی تاکەکان دەتوانن مافەکانی یەکتر بناسنەوە بۆ سودی هاوبەش هاوکاری یەکتر بکەن.
دەتوانین وێنای ئەوە بکەین کاتێک کۆمەڵێک جوتیار بەشدارن لە دابینکردنی پارە بۆ سیستەمێکی ئاودێری، هەموان ڕازین بەوەی کە بەشێوەیەکی دادپەروەرانە نوێنەرایەتیان بکرێت و متمانە بەوانی تر دەکەن کە بەهەمان شێوە مامەڵە بکەن. پێویست ناکات داوای هیچ دەسەڵاتێکی باڵا بکرێت وەک جێبەجێکارێک بۆ بەڕێوەبردنی کارەکە.
لۆک وای بۆ دەچو کە تاکەکان توانای ئەوەیان هەیە کە لەگەڵ یەکتر کاربکەن لە ڕێگەی عەقڵەوە و سروشتی ترە بۆ مرۆڤەکان کە هاوکاری یەکتربن نەک بە بەردەوامی لە دۆخی ململانێدا بن. بۆ لۆک، متمانە نەک ترس بناغەی پێکهێنانی گۆمەڵگەیەکی تەندروستە و لە دواجاردا دەبێتە هەوێنی حکومەتێکی تەندروست .
حکومەتی سنورداری لۆک vs گرێبەستی کۆمەڵایەتی لێڤیتانی هۆبز
هەریەکە لە تۆماس هۆبز و جۆن لۆک بڕوایان بە گرێبەستی کۆمەڵایەتی هەیە وەلێ لەسەر بنەما گرینگەکانی ئەم بابەتە بیروڕایان بە تەواوەتی جیاوازە. بۆ هۆبز ڕێگەی دەرچون لە پەشێوی دۆخی سروشت ئەوەیە کە مرۆڤەکان دەستبەرداری هەندێک لە مافەکانیان بن بۆ فەرمانڕەوایەکی گشتگیر و بەهێز (لیڤیتیانیک) دڵنیا دەبێتەوە لەوەی کە هەموان گوێڕایەڵی یاساکان دەبن.
تەنها بیر لە شتێکی گەورە و ترسناک بکەوە کە هەوڵدەدات لەوە دڵنیا بێت هەموان ئەو شتە بکەن کە بۆیان دانراوەو پێیان گوتراوە. بۆ هۆبز وا دیارە ئەوە شتێکی ئاسای و هەتا پێویستیشە کە کەسێک یان گروپێک هەبن لە سەروی یاساشەوە بن بۆ ئەوەی هێمنی و یاسای کۆمەڵایەتی بپارێزن ، بۆ ئەوەی ڕێگری لە شەڕ و ململانێی نێو تاکەکان بگرن.
خەڵکان دەتوانن گوێڕایەڵی خۆیان بۆ سەرکردەیەک قبوڵ بکەن وە دەسەڵاتی ڕەها بدەنە دەستی ، لە بەرامبەردا ئەمانەت و ئاسایشیان بۆ دابینکرا بێت نەک تەنها لەبەر هێرش و لە ناوچون بەڵکو بۆ ئەوەی کاتێک دەچنە سەر جێگای خەوتن هەست بە ئەمانەت و پارێزراوی بکەن.
لۆک گرێبەستی کۆمەڵایەتی تەواو جیاواز دەبینێت . ئەو بڕوای وایە تاک ناتوانێت ئازادیە تاکەکەسیەکانی واز لێ بێنێت کاتێک بەشداری گۆمەڵگە دەبێت بەڵکو ئەوان پەیماننامەیەکیان بەرهەمهێناوە لە نێوان خۆیاندا کە حکومەتێکیان هەبێت پارێزگاری لە مافی هەموان بکات (ژیان، ئازادی وە موڵک و ماڵیشیان).
دەتوانی وێنای ئەوە بکەیت کۆمیونیتیەکە لەسەر ئەوە ڕێککەوتون کە نوێنەرێک هەڵبژێرن، ئیشی ئەوان ئەوە دەبێت پارێزگاری لە بەرژەوەندیەکانی هەمو کۆمەڵگا بکات .
لۆک هەروەها دەڵێت کۆمەڵێک شت هەن کە حکومەت نابێت دەستیان بۆ بەرێت وە خەلکەکە دەسەلاتی ئەوەی هەبێت ئەو ڕێککەوتنە هەڵبوەشێننەوە کە زانیان ڕێککەوتنەکە لەلایەن هەڵبژێردراوەکانەوە پێشێل کراوە.
بە پێچەوانەی هۆبز کە هیچ متمانەو بڕوایەکی بە مرۆڤ نەبو کە بتوانن بەیەکەوە بژین بە بێ ئەوەی کە کەسێک نەبێت کۆنترۆڵیان بکات ، لۆک وا بیری کردۆتەوە کە پێی وایە پیاوەکان دەتوانن پارێزگاری لە خۆیان بکەن، ئەم ئایدیایەی لۆک بوەتە ئیلهام بەخش بۆ پارتە دیموکراتەکان لەسەرانسەری جیهان (لەو شوێنانەی حکومەت بەرپرسیاریەتی هەڵدەگرێت و هەلبژاردنێکی شەفاف و تەندروست ئەنجام دەدرێت).
مافەکانی موڵکایەتی و چەمکی خاوەنداریەتی
هەریەکە لەو دوو فەیلەسوفانە تێڕوانینی جیاوازیان لە بارەی مافی خاوەنداریەتی و خاوەنداری لە سروشتدا هەبو . لە ڕوانگەی هۆبزەوە لەم بارودۆخەدا بەبێ حکومەت مەحاڵە هەموان پارێزراوبن چونکە بەهیچ جۆرێک ئاسایش ناپارێزرێت لەم حاڵەتەدا.
هۆبس پێی وابوو کە خاوەندارێتی ڕاستەقینە تەنها کاتێک دەتوانێت بوونی هەبێت کە دەوڵەتێکی بەهێز هەبێت بۆ جێبەجێکردنی ئەو یاسایانەی کە موڵک و ماڵ دەپارێزن. ئەگەر هیچ لێڤیاتانێک نەبێت کە ئەو یاسایانە دابین بکات، ئەوا هەموو شتێک لە هەموو کاتێکدا بۆ دزین و بردن بەردەستە.
لەلای خۆیەوە لۆک لەسەر ئەوە ڕادەوەستێت کە خاوەنداریەتی لە موڵک ماڵ شتێکی بۆ ماوەییە لە مرۆڤدا بە بەردەوامی بونی هەبوە تەنانەت پێش دامەزراوە سیاسیەکانیش . لە ڕوانگەی لۆکەوە ئەگەر کاتێک تاک کاری خۆیان لە گەڵ مادەکە تێکەڵ بکەن ئەوا دەتوانن لە بەرهەمەکە خاوەنداری بکەن .
بۆنمونە کەسێک کەلە زەویەکی کشتوکاڵی کرد ، یان خانویەکی لەسەر پارچە زەویەک دروست کرد ئەوە مافێکی سروشتیە کە ببێتەخاوەنی ئەو موڵکە .
یان وەستایەک مێزێک لە دارێک دروست دەکات بۆ لۆک خودی کارەکە بەسە بۆ ئەوەی کە گەرەنتی خاوەنداریەتیەکەی مێزەکە بۆ وەستاکەبێت.
لۆک پێی وابو حکومەت دەبێت ئەرکی تەنها پارێزگاری بێت لە کار و خاوەنداریەتی بێت ، بە پێچەوانەی هۆبز کە پێی وابو رێگری لە تاوان و جێبەجێکردنی یاسا بەس نین بۆ ئەوەی حکومەتێکی بەهێزت هەبێت.
جیاوازیە سەرکیەکانی نێوان هوبز و لۆک
لۆک و هۆبز ڕای تەواو پێچەوانەیان هەیە لە بارەی گۆمەڵگا وسروشتی مرۆڤ . هۆبز بڕوای وایە لە دۆخی سروشتیدا بەردەوام شەڕە وە گشت تاکەکان دژی یەکترن ، خودی بون لەترس و وەهمی پەلاماردان درێژە بە وجودی خۆی دەدات تەنها حوکمڕانێکی بەهێز و بە توانا دەتوانێ بارودۆخەکە کۆنترۆڵ بکات و ئاشتی بێنێتە کایەوە.
دەکرێت بوترێت ڕای لۆک بە تەواوی پێچەوانەیە، بروای وایە کە تاکەکان بە تەواوی هاوتای یەکترن بەر لەوەی تێکەڵی کۆمەڵگا ببن وە ئەوەش وادەکات کە ئامادەی ئەوەیان تێدا هەبێت کە دان بە بونی یەکتردا بنێن.
بۆ گەرەنتی تەواو هۆبز دەسەلاتی ڕەها بە مەرج دادەنێت لۆکیش لەسەر ئەوە سورە کە یەکتر قبوڵ کردن خاڵی هەرە گرنگەکەیە پارێزگاری لە سەروەت و ماڵی تاک و ئازادی تاک مۆدێلێکی گونجاوترە بۆ سەردەمەکە.
ئەم دببەیتە ئەمرۆ بە رێژەیەکی بەرچاو لە سیاسەتی پارتەکاندا ڕەنگی داوەتەوە لە ئەوروپاو ئەمریکا وە جیهان بە گشتی زۆرێک بڕوایان بە مافی تاک هەی زیاتر لە ئاسیا و ئەفریقا و ئەمریکای لاتن دەرکەوتوە وە بەرەکەی تر بروای بە دەسەڵاتێکی ڕەها هەیە
