bwerkurd

ڕاپۆرت و شیکاری

ئایا کورد بێ نیشتیمانە؟

زۆر جار گوێمان لە تاکی کورد دەبێت لە سۆشیال میدیا و میدیا بیانیەکان خۆیان وەک نەتەوەیەکی بێ نیشتمان دەناسێنن و دەڵێن ئێمە نەتەوەیەکی بێ خاکین(we don’t a country). 

ڕاستە تاکی کورد دەیهەوێت بڵێ ئەو ناوچانەی کە خاکی کوردانە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بە عێراق ، ئێران ، سوریا و تورکیا ناسراوە ئەوە بە مانای (بێ نیشتیمان ) بون دێت؟ 

             نیشتیمان (homeland )

نیشتیمان لە زمانی ئینگلیزیدا واتای هۆملاند دەدات واتا خاکی نەتەوەیەکی دیاریکراو. لە راستیدا کورد نیشتیمانی هەیە و ناوی کوردستانە ، بەڵام دەوڵەتی نیە، ئەو دوو شتانەش دوو شتی جیاوازن، دەوڵەت بەناوی کوردستان بونی نیە بەڵام بەردەوام لە دیکۆمێنتەکاندا ئەم خاکە بەناوی کوردستان لە دیکۆمێنتەکاندا هاتوە لە سەردەمی عوسمانیەکان دوای ئەو ئەو کاتەش . 

        کورد، دەوڵەت نەتەوەی نیە 

 لە دوای جەنگی جیهانی یەکەم کە دەوڵەتی عوسمانیەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕوخێنرا ، لە دوای جەنگی جیهانی یەکەم کە ، کورد لەو مافە بێ بەش کرا واتە (Nation state) ی خۆی بەدەست نەهێنا ئەمەش بوە هۆی ئەوەی کە توشی ئەو چارەنوسە ببێت کە لە واقیعەکەدا هەیە.

کەواتە کورد دەوڵەت نەتەوەی نیە بەڵام کورد خاوەنی نیشتیمانە، هەربۆیەشە کورد سەدەیەکە لەخەباتەکەی بەردەوامە و زۆرجاریش نزیک بوە لە سەرکەوتن، نمونەکانیش کۆماری مەهابات و باشوری کوردستان و ڕۆژئاوای کوردستانی ئێستایە.