نوسینی ئەمیر نوریمەلەکی

وەرگێرانی بوێرکورد

پێناسەی ژیانێکی باش لە دیدی ماکنتایەر و مەسکەوی

بەشی یەکەم: پێشەکی

ژیانێکی باش چییە؟

هەرچەندە سەردەمی ژیانیان چەند سەدە لە نێوانیاندا بوە وە کەلتووری جیاوازیشدا ژیاون،بەڵام ، ئەلەسداێر ماکینتایەر (١٩٢٩-٢٠٢٥) و مەسکوی ڕازی (نزیکەی ٩٣٢-١٠٣٠) دیدگایەکی سەرسوڕهێنەرانە لێکچوویان هەیە لەسەر چییەتی ژیانی باش.

بۆ هەردوو ماکینتایەر و مەسکەوی  – دوو بیرمەندی ڕەگداکوتاو لە نەریتی ئەڕەستۆییدا -لای ئەوان ژیانی باش تەنها بریتی نییە لە ڕەزامەندی کەسی یان سەرکەوتنی ماددی. بەڵکو، بریتییە لە چاندنی فەزیلەت و پێکهێنانی کەسایەتی ئەخلاقی لە ڕێگەی چەسپاندنی ژیانی تاک لەناو کۆمەڵگەیەکدا کە گەشەی ئەخلاقی دەپارێزێت. هەردوو بیرمەندەکە، تاکگەرایی فەلسەفەی ئەخلاقی مۆدێرن ڕەتدەکەنەوە و جەخت لەوە دەکەنەوە کە فەزیلەت و گەشەسەندنی مرۆیی هەوڵێکی کۆمەڵایەتین

.ماکینتایەر، لە ڕەخنەگرتنیدا لە چوارچێوە ئەخلاقییە مۆدێرنەکان، زیاتر دەڵێت لێکدابڕانی  گوتاری ئەخلاقی لە ڕۆژئاوادا بووەتە هۆی لەدەستدانی تێگەیشتنێکی هاوبەش لە مەبەستی مرۆڤ

.بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەمە، ئەو ڕێبازێکی نەریت-بنەما بۆ ئەخلاق زیندوو دەکاتەوە، کە تێیدا چەمکی فەزیلەت بنچینەیییە بۆ گەیشتن بە یودایمۆنیا، کە چەمکی ئەڕەستۆیە بۆ گەشەسەندنی مرۆیی.

مەسکەوی، فەیلەسوفێکی فارسی سەردەمی زێڕینی ئیسلام، بە هەمان شێوە پشتی بە ئەخلاقیاتی ئەڕەستۆیی بەستووە بۆ داڕشتنی دیدگایەک بۆ خۆ-پەروەردەکردن، و هەروەها دەیگوت کە کامڵبوونی کەسایەتی مرۆڤ پێویستی بە یەکخستنی عەقڵ، دیسیپلین، و ژیانی کۆمەڵایەتی هەیە.

.لێرەدا دەمەوێت لە لێکچوونە سەرسوڕهێنەرەکانی نێوان تێگەیشتنەکانی ماکینتایەر و مەسکەوی ئەلڕازی بۆ ژیانی باش بکۆڵمەوە

بە دانانی بیرۆکەکانیان لە دیالۆگێکدا، ئێمە هەروەها تێگەیشتنێک بەدەست دەهێنین لەوەی کە چۆن ئەو بیرۆکانەی ئەڕەستۆ زیاتر لە ٢٣٠٠ ساڵ لەمەوبەر پەرەی پێداون هێشتا ڕوانگەی بەردەوام پێشکەش دەکەن بۆ تێگەیشتن لە ژیانی ئەخلاقی – چوارچێوەیەک کە سنوورە مێژوویی و کەلتوورییەکان تێدەپەڕێنێت

بەشی دووەم: ئەلەسداێر ماکینتایەر و گەڕان بە دوای ژیانێکی باشدا

چۆن دەتوانرێت ژیانێکی بەڕاستی بەرهەمدار و بەمانا بەدەست بهێنرێت؟

لە سەردەمێکی گوتاری ئەخلاقی لێکدابڕاو  و گۆڕانکاری کۆمەڵایەتی خێرادا، ئەلسداێر ماکینتایەر وەڵامێکی سەرنجڕاکێش پێشکەش دەکات: ژیانێکی باش ڕەگی لە فەزیلەتدا داکوتاوە،لە نەریت و لەناو کۆمەڵگەیەکی ئەخلاقیدا چەسپاوە. زیندووکردنەوەی ئەخلاقیاتی ئەڕەستۆیی ئەو ئەوە دەگرێتەوە کە گەشەسەندنی مرۆیی، یان یودایمۆنیا، جیاناکرێتەوە لەو پێکهاتە کۆمەڵایەتیانەی کە دەیپارێزن.

ئەلسداێر ماکینتایەر

ڕەخنەی ماکینتایەر لە فەلسەفەی ئەخلاقی مۆدێرن لە ناسراوترین کتێبیدا (دوای فەزیلەت) (١٩٨١) بڵاوی کردۆتەوە ، کە تێیدا دەڵێت کە ئەخلاقیاتی هاوچەرخ (ی ڕۆژئاوایی) پەیامە رونەکەی خۆی لەدەستداوە، و ئێمەلەناو مۆتڤیزمەکەیدا ون بوین  – کە تێیدا بانگەشە ئەخلاقییەکان ئارەزووی سۆزدارین نەک دەرەنجامی گوتاری عەقڵانی 

هەروەها کە هەوڵی ڕۆشنگەری بۆ بنیاتنانی ئەخلاق لەسەر بنەما ئەبستراکتەکان شکستی هێنا لە دابینکردنی بناغەیەکی بەمانا بۆ ژیانی ئەخلاقی لە کاتێکدا کە پەیوەندی ئێمەی لەگەڵ ئەو نەریتە ئایینیانە پچڕاند کە جارێک بیری ئەخلاقییان تێیدا لەنگەر گرتبوو

ئەخلاقی فەزیلەتی ئەڕەستۆیی، لە بەرامبەردا، دیدگایەکی دەوڵەمەندتر و یەکگرتووتر پێشکەش دەکات، کە تێیدا گەشەی ئەخلاقی لەناو نەریتێکدا ڕوودەدات. کەواتە بۆ ماکینتایەر، فەزیلەتەکان تەنها تایبەتمەندی کەسی نین؛ بەڵکو پراکتیکی کۆمەڵایەتین، کە لە ڕێگەی گێڕانەوەی هاوبەش و بەشداری کۆمەڵایەتییەوە دەچێنرێن.


دواتر،لە پەرتوکی  (داپەروەری کێ؟ کام عەقڵانییەت؟) (١٩٨٨)، ماکینتایەر 

کە چۆن نەریتە جیاوازەکان تێگەیشتنی ئێمە بۆ دادپەروەری و عەقڵانییەت، و دەڵێت لێکۆڵینەوەی ئەخلاقی دەبێت ڕەگی لە چوارچێوەی مێژوویی و کۆمەڵایەتیدا بێت نەک لە بیری دابڕاودا

.تاکەکان بە سادەیی چوارچێوەی ئەخلاقی خۆیان داهێن ناکەن: بەڵکو بە میراتی وەریدەگرن، پرۆسسێری دەکەن، و دەیگوازنەوە بۆ نەوەکانی دواتر

سەرەڕای ئەوەش، لەپەرتوکی لە دوای فەزیلەت دا، ماکینتایەر ڕاشکاوانە دەڵێت کە “چوونە ناو نەریتێکەوە بریتییە لە میراتگرتنی نەک تەنها پراکتیک و فەزیلەتەکانی پەیوەست پێوەی بەڵکو هەروەها ئەو مشتومڕ و ناکۆکیانەی کە پەرەیسەندوە” (ل.١٤٦).

.بەم مانایە، فەزیلەت دۆخێکی وەستاو نییە، بەڵکو پرۆسەیەکی بەردەوامە کە قووڵ چەسپاوە لە پێکهاتەی مێژوویی ژیانی مرۆڤدا

بەڵام ئەڕەستۆیییەکەی ماکینتایەر دوورە لە پاشەکشەیەکی نۆستالژی بۆ ڕابردوو. بەڵکو، لە بنەڕەتدا، ڕەخنەیەکی ڕادیکاڵە لە تاکگەرایی مۆدێرن. لە

دا١٩٩٩بڵاوی کردۆتەوە(Dependent Rational Animals)

ئەو تەحەدای ئەو تێگەیشتنە دەکات کە مرۆڤەکان تەنها بوونەوەری سەربەخۆن، و جەخت لە وابەستەیی بنەڕەتیمان بە ئەوانی تر دەکاتەوە، و دەڵێت کە گەشەی ئەخلاقی پێویستی بە پەیوەندی متمانە، چاودێری، و دانپێدانانی دوولایەنە هەیە: “ئەو فەزیلەتانەی کە پێویستن بۆ گەشەسەندنی تاکەکەسی ئەوانەن کە وا دەکەن دان بە وابەستەییمان بە یەکتردا بنێین و، بەم شێوەیە، پەیوەندی بەرپرسیارێتی و چاودێری پێکبهێنین” (ل.٧٨)

.کەواتە، ژیانێکی باش ژیانی خۆبژێوی دابڕاو نییە، بەڵکو ژیانی بەشداریکردنە لە کۆمەڵگەیەکدا کە فەزیلەت دەپارێزێت

.ماکینتایەر تەحەدامان دەکات کە لەسەر چییەتی ژیانێکی باش دووبارە بیربکەینەوە – نەک وەک هەوڵێکی تەنها، بەڵکو وەک هەوڵێکی هاوبەش، کە بە مێژوو، بە نەریت بەردەوامە، و لە ڕێگەی فەزیلەتەوە بەدی دەهێنرێت

ئەم دیدگایە پرسیاری قووڵ بۆ ئەخلاقیاتی هاوچەرخ دروست دەکات. ئایا نەریت بناغەیەکی پێویستە بۆ ژیانی ئەخلاقی، یان دەتوانرێت ئەخلاق بە شێوەیەکی سەربەخۆ لە گێڕانەوە مێژووییەکان بنیات بنرێت؟ ئایا فەزیلەت دەتوانێت لە سەردەمێکی فرەیی ئەخلاقیدا بژی؟ و لەوانەیە لە هەمووی گرنگتر: ئەگەر گەشەسەندنی مرۆیی پشت بە پێکهاتە کۆمەڵایەتییەکان دەبەستێت، چی ڕوودەدات کاتێک ئەو پێکهاتانە دادەڕمێن؟

بەشی سێیەم: مسکەوی ڕازی و دیدگای ژیانێکی باش

بۆ مەسکەوی، گەشەی ئەخلاقی هەروەها فەزیلەت، چاندنی کەسایەتی ئەخلاقی، و هاوئاهەنگی کۆمەڵایەتیدا بوو. بە قووڵی لە ژێر کاریگەری ئەخلاقی نیکۆماخی ئەڕەستۆدا، مسکەوی دیدگایەکی بۆ ژیانی باش پێشکەش کرد کە بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەرانە لەگەڵ زیندووکردنەوەی مۆدێرنی ماکینتایەر بۆ ئەخلاقیاتی ئەڕەستۆیی لێکچوو بوو

ئەویش تێگەیشتنی تاکگەرایی دابڕاو ڕەتدەکاتەوە، و لەبری ئەوە دەڵێت کە گەشەسەندنی مرۆیی جیاناکرێتەوە لە ژیانی کۆمەڵایەتی.

لە تەهذیب ئەلئەخلاق (پاڵاوتنی ئەخلاق)، مەسکەوی لێکدانەوەیەکی مەدەنی (نەک ئایینی) بۆ فەلسەفە پێشکەش دەکات، و جەخت لەوە دەکاتەوە کە مرۆڤ لە بنەڕەتدا بوونەوەرێکی کۆمەڵایەتییە: کامڵبوونی، هەم لە ڕووی ئەخلاقی و هەم لە ڕووی هزرییەوە، پشت بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەوانی تر دەبەستێت. دیسانەوە ژیانێکی باش تەنها دەستکەوتێکی کەسی نییە بەڵکو هەوڵێکی هاوبەشە – هەوڵێک کە تێیدا بەختەوەری ئەوانی تر لە کۆتاییدا بەشدارە لە بەختەوەری خودی مرۆڤدا

“چونکە فەزیلەتەکان و خێرەکانی مرۆڤ زۆرن، و هیچ تاکێک ناتوانێت بە تەنها هەموویان بەجێبهێنێت، پێویستە خەڵکێکی زۆر بەشداری بکەن لە پراکتیزەکردنی ئەم فەزیلەتانە و هەوڵدان بۆ چاکە. بۆیە، دەبێت کۆمەڵگەیەکی گەورە لە تاکەکان پشتگیری یەکتر بکەن لە گەڕان بە دوای کامڵبووندا.” (ل.١٤-١٥)

چوارچێوەی ئەخلاقی مسکەوی هەروەها لەسەر ئەو بیرۆکەیە بنیات نراوە کە پاڵاوتنی ئەخلاقی پرۆسەیەکی پلەبەندییە، و پێویستی بە دیسیپلین و پەروەردە هەیە لەگەڵ بەشداری چالاکانە لە کۆمەڵگەدا. وەک چۆن لە تەهذیب ئەلئەخلاقدا زیاتر دەڵێت

“کامڵبوون تەنها لە ڕێگەی بەشداری مەدەنی، ژیان لەناو شاردا، و پشتگیری کەسانی فەزیلەتدار و دۆستانی دڵسۆزەوە مومکینە. ئەم پێویستیانە زۆرن، و بەدەستهێنانیان پێویستی بە هەوڵێکی زۆر هەیە. بۆیە، نابێت مرۆڤ ئەم ڕێگەیە پشتگوێ بخات بەڵکو دەبێت بە ئارامگرییەوە بەردەوام بێت، و خۆی لە فریوی ئاسوودەیی-خوازی بپارێزێت، کە یەکێکە لە گەورەترین خراپەکان، و شانبەشانی خەڵکی کۆمەڵگە هەوڵبدات. ئەوانەی کە شکستی دەهێنن لەمەدا – وەک ئەوانەی کە لە کۆمەڵگە دەکشێنەوە و لە شاخ و بیابانەکاندا دەژین – دەکەونە ناو دڕندایەتییەوە و دوور لە شارستانییەت دەمێننەوە.” (ل.١٦٨)

وەک ئەڕەستۆ، مسکەوی باوەڕی وایە کە فەزیلەتەکان لە ڕێگەی خووگرتنەوە پەرەدەسێنن – مرۆڤی دادپەروەر دەبێت بە بەردەوام کردەوەی دادپەروەرانەئەنجام بدات، ئازا دەبێت بە پراکتیزەکردنی ئازایەتی، و ژیر دەبێت لە ڕێگەی گەڕان بە دوای زانستدا. بەڵام دیدگای مسکەوی بۆ ژیانی باش تەنها دووبارەکردنەوەی بیری ئەڕەستۆیی نییە، بەڵکو هەروەها قووڵ ڕەگی لە نەریتە هزرییەکانی فەلسەفەی ئیسلامیدا داکوتاوە. کەواتە لە کاتێکدا کە ئەڕەستۆ جەخت لە عەقڵانییەت دەکاتەوە وەک بناغەی فەزیلەت، مسکەوی ئەمە لەگەڵ ڕەهەندێکی ڕۆحیدا یەکدەخات، و دەڵێت کە کامڵبوونی ڕۆح ئامانجی کۆتایی بوونی مرۆڤە

“دەبێت تێبگەین کە مرۆڤەکان، بە پێچەوانەی ڕۆحە پاکەکانەوە – ئەوانەی کە ئازادن لە پێویستییە جەستەییەکان – تەنها پێویستیان بە بەختەوەری جەستەیی نییە. بەڵکو، ئەوان بەدوای بەختەوەری ڕۆحیدا دەگەڕێن، کە پێکدێت لە تێگەیشتنە ئەبەدییەکان و لە بنەڕەتدا، خودی حیکمەتە. بەڵام، تا کاتێک کە مرۆڤ وەک مرۆڤ دەمێنێتەوە، بەختەوەرییەکەی ناتوانێت تەواو بێت مەگەر هەردوو مەرجەکە – دونیایی و ئەبەدی – پێکەوە بەدەست بهێنرێن. ئەم دوو دۆخە ناتوانرێت بە تەواوی بەدی بهێنرێن مەگەر لە ڕێگەی ئەو ئامرازانەوە کە بەدەستهێنانی حیکمەتی ئەبەدی ئاسان دەکەن. کەواتە، ئەو تاکە بەڕاستی بەختەوەرە کە خاوەنی بەشێکی هاوسەنگە لە هەردوو لایەنەکە.” (ل.٨٢-٨٣)

کەواتە سیستەمی ئەخلاقی مسکەوی پردێک لە نێوان فەلسەفەی یۆنانی و بیری ئەخلاقی ئیسلامیدا دروست دەکات،

.و پێشکەش دەکات کە لە گفتوگۆکانی ئەخلاقی فەزیلەتدا ئەمڕۆش گرنگی خۆی ماوە

بەشی چوارەم: سەرکەوتنە بێ کۆتاییەکە

شتێکی تر کە ماکینتایەر و مسکەوی لەسەری کۆکن ئەوەیە کە بەختەوەری مرۆڤ هەرگیز دەستکەوتێکی وەستاو نییە بەڵکو پرۆسەیەکی بەردەوامە، هەوڵدانێکی بەردەوامە بەرەو کامڵبوونی ئەخلاقی. ژیانێکی باش بریتی نییە لە گەیشتن بە دۆخێکی کۆتایی فەزیلەت، بەڵکو بریتییە لە بەردەوام بوون لە گەڕان بە دوایدا، پاڵاوتنی کەسایەتی، و گونجاندنی چوارچێوەی ئەخلاقی لەگەڵ بارودۆخە نوێیەکاندا

لە مۆدێرنیتەی ئەلسداێر ماکینتایەر ساڵی(٢٠١٥)داچاپی کردوە، ڕۆبێرت بی. پیپین بە شێوەیەکی وروژێنەرانە ژیانی ئەخلاقی بە ئەفسانەی سیسیفۆس دەچوێنێت، کە لەلایەن زیوسەوە سزادرابوو کە بەردێک بۆ هەمیشە پاڵ بنێت بەسەر گردێکدا – هەوڵێکی بێوچان، پاڵنانێکی بێ کۆتایی بەرەو مانا، سیسیفۆس بە باشی دەیزانی کە بەردەکە دووبارە دەگەڕێتەوە خوارەوە بۆ ئەوەی ڕۆژی دواتر دەستپێبکاتەوە.

و بەڕاستی، دیدگا ئەڕەستۆییە هاوبەشەکەی ماکینتایەر و مسکەوایە پێشنیاری ئەوە دەکات کە چاندنی فەزیلەت هەوڵێکی هەتاهەتاییە، و هەرگیز بە تەواوی تەواو نابێت. بەڵام جیاوازییەکە لێرەدایە: سیسیفۆس هیچ ئامانجێکی نەبوو. ئەرکەکەی دووبارەکردنەوەیەکی بێمانا بوو. گەشتی ئەخلاقی، لە بەرامبەردا، هەوڵدانێکی بەمەبەستە کە بە تەحەدا ئەخلاقییە پەرەسەندووەکان و ڕەهەندە نوێیەکانی ئەزموونی مرۆیی. فەزیلەت شوێنێکی دیاریکراو نییە بەڵکو ئاسۆیەکی گۆڕاوە، بە شێوەیەک کە مانای باش بوون لە تەمەنی بیست ساڵیدا هەمان شت نییە وەک لە چل ساڵیدا؛ و حیکمەت لە شەست ساڵیدا کورت ناکرێتەوە بۆ وانەکانی گەنجێتی. ژیانی باش هەمیشە دووبارە دروست دەکرێتەوە، هەمیشە لە چوارچێوەی نوێدا دووبارە دەدۆزرێتەوە کە پەیوەستە بەو پەیوەندی و کۆمەڵگایانەی کە پابەندییە ئەخلاقییەکانمان. ژیانێک کە لە گەڕان بە دوای فەزیلەتدا بەسەر دەبرێت بێهوودە نییە، بەڵکو داینامیکییە. کەواتە بە پێچەوانەی سیسیفۆسەوە، کە کارەکەی مەحکووم بوو بە پووچەڵبوون، ماکینتایەر و مسکەوی گەشەی ئەخلاقی وەک پێشکەوتنێکی بەمانا دەبینن، نەک سووڕێکی بێخاڵ. سیسیفۆس لێرەدا کارناکات. لەبری ئەوەی بێ کۆتایی بەردێک بەسەر هەمان گرددا پاڵبنێین، لەوانەیە لەبری ئەوە ئێمە گەڕۆک بین، و ڕێچکەی نوێ بەرەو یودایمۆنیا بکێشین، و هەرگیز نەگەینە لوتکەیەکی ڕەها، بەڵام هەمیشە بەرەو پێشەوە بڕۆین. و گەڕۆکی فەزیلەت، بە پێچەوانەی سیسیفۆسەوە، باوەڕی بە گەشتەکە هەیە – نەک وەک کردەوەیەکی نائومێدی، بەڵکو وەک خودی پێکهاتەی گەشەسەندنی مرۆیی

“لە کاتی گەشتەکەدا و تەنها لە ڕێگەی ڕووبەڕووبوونەوە و مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو زیان و مەترسی و وسوەسە و لادانە تایبەتانەی کە هەر گەشتێک ئەڵقە و ڕووداوەکانی پێدەبەخشن، ئامانجی گەشتەکە لە کۆتاییدا تێدەگەین

گەشتێک هەمیشە پەروەردەیەکە هەم سەبارەت بە چییەتی ئەوەی کە دەبێت بگەڕدرێت و هەم لە خۆناسیندا.” (دوای فەزیلەت، ل.١٨٦)

بوێرکورد

ڕوانگەیەکی نوێ بۆ ژیان

کوردستان

هەواڵ