شەمەندەفەری بەریتانیا بەرەو کوێ؟

خوێندنەوەیەک بۆ کۆچ و ڕوانگەی هێزە نەتەوەییەکانی بەریتانیا

ڕاپۆرتی بوێرکورد

ئەوانەی موچە لە حکومەت وەردەگرن بەهۆی بێ ئیشیەوە لەهەر شەش کەس دانەیەک بێگانەیە ناسنامەی بەریتانی نیە، ئەمە قسەی ئەندام پەرلەمانێکی حزبی پارێزگاران لە چاوپێکەوتنێکی گۆڤاری سپێکتەیتەدا ڕایگەیاند، ئاماژە بەوە دەکات زیاتر لە میللیۆنێک و سێ سەد هەزار کەس کە بەریتانی نین پارەی بەنەفێت وەردەگرن  

.لەلایەکی ترەوە وەزارەتی ناوخۆ خەرجیەکانی لەسالی ٢٠٢٢ تا ٢٠٢٥ بڵاوکردەوە لەم ماوەیەدا ٥٢ بیللیۆنیان بۆ پەنابەران سەرف کردوە

کەتی لام ئەندام پەرلەمانی (وێست مینستە) لەندەنە  دەڵێت بۆ داهاتو حکومەت ناتوانێت خەرجیەکانی بێگانەکان دابین بکات. 

لەم ڕاپۆرتەدا هەوڵدەدەین وێنەیەی ڕوون لەسیاسەتی بەریتانیا و ئاریشەناوخۆی و تێڕوانینی پارتەکان لەمەڕ ڕەوشی ژیان هاتنی بێگانەکان بخەینە ڕوو ، واقیعی ژیان لە بەریتانیا و تێروانینی بێگانەکان بۆ بەریتانیا زۆر جیاوازە، خاڵێک کە زۆر بەلامەوە گرنگە ئەویش ئەوەیە بەتایبەت کورد پێی وایە بەریتانیا پێویستی بە بێگانەیە بۆ دەستی کار ئەمە لە کاتێکدایە کە هەمو کوردێک چیرۆکی کەسێکی ناسیاو، خزم یان گەر دوراو دوریش بێت بیستویەتی کە خانو و هەتا .موچەش لە بەریتانیا وەردەگرێت لەولاشەوە ئیشیش دەکات

.ئەوکەسەی کە بەم جۆرە لە بەریتانیا دەژێیت بەریتانیا سێ جار زیاتر زەرەر لەو کەسە دەکات

لەلایەکی ترەوە تەنها قازانجێک کە سێکی ئیشکەر بۆ حکومەتی بەریتانیا هەیبێ دانی تەکس و پارەی سیستەمی تەندروستیە لەوە دەرچێت کە تۆ بەڕەش ئیش دەکەیت جا هەر ئیشێک بێت ئەوا تۆ زیانێکی زۆر بە کۆمەڵگاکە و سیستەمی حوکمەتیش دەگەیەنیت، چونکە حکومەت دەتوانێت کەسێک لە شوێنی تۆ دابمەزرێنێت و تاکسی ئیش لێوەربگرێ تاکسیش لە خاوەن ئیش وەربگرێ چونکە تۆ لای ئیش دەکەیت، وە ژیان و بەرپرسیاریەتی ماڵ و خانوش دەکەوێتە سەر خۆت کە لەمەوپێش حکومەت یارمەتی دابیت.

.هەر چەندە زۆرلایەن هەن لەم ڕاپۆرتەدا قسەی لەسەر نەکراوە بەلام هیوادارم کەمێک واقیعەکەم شیکردبێتەوە

هێزە چەپ و ڕاستەکانی تری بەریتانا لە هاوکێشەی ئەو قەیرانانەی ئێستا

پارتی پارێزگاران کە لە ساڵی ٢٠١٠ وە تاکو ٢٠٢٤ لەسەر دەسەڵات بون بەڵام لەم هەڵبژاردنەی ڕابردوودا توشی دۆڕانێکی مێژویی بون کە ڕیشی  

سوناک سەرۆکی پارتەکەبو ئێستا پارتی پارێزگاران ١٢٠ ئەندام پەرلەمانیان هەیە ئەوەش گەورەترین شکستە لەمێژوی بەریتانیا هێزێکی دەسەڵاتدار توشی ببێت ، چەند ساڵێک لەمەوبەر دۆریس نەدین کە ئەندامی حزبی پارێزگاران بو وە چەند جارێک وەک وەزیریش لە کابینەکانی حوکمەتی پارێزگاران بەشدار بوەو بە کەسێکی نزیک لە بۆریس جۆنسن دادەنرا پەرتوکێکی بەناوی(زە پلۆت)بڵاوکردەوە لەوپەرتوکەدا باسی ئەوە دەکات کە چۆن لەناو حزبدا پلانیان دژی جۆنس گێڕاوەو وە چەند کەسێک لە پشت پەردە حزبی پارێزگاران بەڕێوە دەبەن وە ئەو ئەوکات پێشبینی ئەوەی کردبو کە ئەو کەسانە کێمی بێکینۆش ئامادە دەکەن بۆ ئەوەی بیکەنە سەرۆکی حزب لە ڕاستیشدا پێشبینیەکەی ڕاست دەرچو، ئەمڕۆ ئەم حزبە بەهۆی ئەوەی کە کۆمەڵێک گروپی جیاواز جیاواز بونیان هەبو ئێستا ئەم پارتە لە لاوازترین سەردەمی خۆیدا دەژیێت بەتایبەت کە نایجل فەراج و حزبەکەی بەشێوەیەکی خەیاڵی دەنگەکانیان لە بەرزبونەوەدایە و پێشبینی گرتنە دەسەڵاتیان لێدەکرێت هەروەک ماتیۆ گوتوین کە لەم ڕاپۆرتەدا ئاماژەمان پێداوە پێشبنی دەکات . پارتی پارێزگاران، ریفۆرم یوکە، یوکیپ، ئەدڤانس یوکە ئەمانە کۆمەڵێک پارتی ڕاستڕەون زۆرینەی خەلکی ئینگلاند سەربە یەکێک لەم حزبانەن ، چاوەڕوان دەکرێت ڕیفۆرم یوکەی براوەی هەڵبژاردنەکانی داهاتو بێت بەتایبەت لە هەڵبژاردنە شارەوانیەکاندا زۆرترین شارەوانیان بەدەست هێنا لە چەند مانگی ڕابردوود

بەریتانیا لەژێر هەژمونی پارتی کار و چەپەکان

کێیەر ستارمەر لە یەکەم وتاریدا لە داونینگ ستریت پەیمانیدا “گۆڕان” ئەنجام بدات، هەروەک گۆڤاری پۆڵەتیکۆ دەڵێت ئەوا ١٤ مانگ بەسەر پەیمانی سەرۆک وەزیران تێپەڕی بەڵام تا ئێستاش ستارمەر بیرلەوە دەکاتەوە چی جێبەجێ بکات.

سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا گۆڕانێکی قوڵی لە کابینەکەیدا ئەنجامدا لە دوای دەست لە کارکێشانەوەی جێگرەکەی (ئەنجیلا ڕینە) لە حکومەت، هەندێک لە لایەنگرانی بە کەسێکی پراگماتیک ناوی دەبەن بەڵام زۆرینەی بەریتانیەکان پێیان وایە ستارمەر کەسێکی لاواز و بێ ئایدیای قوڵی سیاسیە

گۆڤاری ئیکۆنۆمیست ڕاپرسی، شیکاریەکی لە بارەی جێ بەجێکردنی پەیمانەکانی حکومەتی ئێستا بڵاوکردۆتەوە کە لە (قەیرانی کۆچ و پەنابەر، داهات، کێشەی نیشتەجێ بون ، تەندروستی، قەیرانی وزە، کێشەی تاوان هەروەها ژینگەو هاتوچۆ) پێک هاتون

وەک گۆڤاری ئیکۆنۆمیست دەڵێت ستارمەر تائێستاش لەناو شەپۆلگەلێکی ئاڵۆزدایە ، حزبەکەی لە ڕاپرسیە گشتیەکاندا لە قەیراندایە. 

سەرۆکی پارتی کار پەیمانیدا سەقامگیری بۆ وڵات بگێڕێتەوە کە لەدوای بریکسیت بەریتانیا پێینایە قۆناغێکی زۆر ئاڵۆزەوە، گۆڤارەکە دەڵێت کابرای سەرۆک وەزیران زۆر بەبێ چاو و ڕوی لە پەرلەمان بە ڕای گشتی دەڵێت (ئیگنۆر زە دراما) درامای شێوازی حوکمداری پشتگوێ بخەن ، فۆوکەستان لەسەر ئەو کارانەبێت کە کردوومانە بۆ باشتر کردنی ژیانتان.

.لە جوڵای ٢٠٢٤ وتی ئێمە هاتوین تا “ئاڵۆزیەکانی ناو حکومەت و پەرلەمان بوەستێنین” ئەو نەخشەڕێگای حکومەتەکەی ڕاگەیاند وتی ئەمانە ئامانج و پلانی ئێمەن بۆ ئەم ماوەی ئەم حکومەتە

ستارمەر ڕایگەیاند یەکەم کاریان ئەوە دەبێت کە باندی قاچاغچیەکان لە ڕیشەوە کۆتایی پێ بهێنێت، پەیمانیدا ڕێگای ئاوی نێوان فەرەنسا و بەریتانیا بۆ بەلەمە چوپەکان بکاتە یادەوەریەکی بەسەر چو بەڵام سەرۆک وەزیران لەیەکەم کاریدا ٢٠٠ میللیۆن دۆلاری دا بە فەرەنسا بۆ ئەوەی هاوکاری بکات لە ڕێگری هاتنی چوپە بەلەمەکان بەڵام لەوکاتەوە زیاتر لە ٥٠ هەزار کەس بەڕێگەی چوپە بەلەمەکان گەیشتونەتە بەریتانیا وە رێژەکە بە لەسەدا ٤٨ زیادی کردوە.

حکومەت کە هاتە سەر دەسەڵات دانی بەوەدانا کە بەریتانیا قەیرانی گەشەکردنی ئابوری هەیە،

لەماوەی پێنج ساڵی ڕابردوو (GDP)

. بە ڕێژەی لەسەدا ٤ گەشەی کردوە بەڵام لە ئەمریکا لەسەدا ١٣ بوە

لەو ڕاپرسییەی کر گۆڤاری ئیکۆنۆمیست بڵاوی کردۆتەوە خەڵکەکە ئەوەی کە بەلایانەو گرینگ بوە داهاتی کەسی خۆیان بوە ، لە ڕاپرسیەکەدا وتویانە گەر حزبی کار بتوانێ داهاتی کەسی من زیاد بکات ئەوا دەنگی من بۆخۆی مسۆگەر دەکات نەک لەسەر بنەمای چی دی پی .

دەنگدەرانی بەریتانی لەکاتی هەڵبژاردندا تەرکیزێکی زۆریان لەسەر کێشەی خانوبەرە و قەیرانی نیشتەجێ بون بو. هەردوولا حکومەت و خەلک لەسەر ئەوە هاوڕان کە پێویستە خانوی زیاتر بنیات بنێن، لەدوای لەسەر کارلاچونی حکومەتەکەی پارێزگاران ، پارتی کار ڕایانگەیان کە پلانیانە زیاتر لە یەک میللیۆن و نیو خانو لە ماوەی ئەو پێنچ ساڵەدا بنیات بنێن، بەڵام لە ئێستادا دوای زیاتر لە ١٤ مانگ لەحکومەتەکەی پارتی کار قەیرانی خانوبەرە لە بەرزترین ئاستی دایە.

دوای جەنگی ئۆکرانیا و ڕووسیا لە شوباتی ٢٠٢٢ وە نرخی ئاو و کارەبا بە ڕێژەیەکی خەیاڵی بەرزبۆتەوە ، هەرچەندە حکومەتی پێشتری پارێزگاران ٦٠ بیللیۆنی خەرجکرد بۆ ئەوەی هاوکاری هاوڵاتیان بکات لەو قەیرانە بەڵام ئەوە تەنها دڵۆپێک بو لەدەریایەک بۆ خەڵکەکە. پارتی کار ئامانجی ئەوەیە کە سەرچاوەی لە سەدا ٩٥ ی کارەبای نیشتیمانی بکاتە لۆو کاربۆن تا ساڵی ٢٠٣٠ بەڵام لە ئێستادا دانیشتوانی بەریتانیا ئەوەی کە بەلایانەوە گرنگە دەیانهەوێت نرخی مانگانەکەیان کەم بکرێتەوە ، لەو ڕاپرسیەی کە گۆڤاری ئیکۆنۆمیست ئەنجامیداوە نیوەی بەشداربوان وتویان گەر حکومەت بتوانێت تێچوی وزە(کارەبا و گاز) کەمبکاتەوە ئەوا دەنگی من بەدەست دەهێنێت

لەسەرەتای هاتنی ئینفلۆنزای کۆرۆناوە دەزگای تەندروستی نیشتیمانی بەریتانی توشی گوشارێکی ئێجگار زۆر بوتەوە لەسەرەتای دەست بەکاربونیدا

وێست ستریتینگ وەزیری تەندروستی وتی ئێن هێج فەشەلی هێناوە، پلانی حکومەت ئەوەیە کە چاوەڕوانی لیستی نەخۆشەکان بۆ بینینی پزیشکی تایبەتمەند کەمبکاتەوە بەلام دانیشتوان دەڵێن پێویستە حکومەت کار لەسەر

ئەوە بکات کە ماوەی چاوەڕوانی لە نەخۆشخانە ئیمرجنسیەکان کەم بکاتەوە، وەزارەتەکەی ستریتینگ ئامانجی ئەوەیە کە ئەوانەی ڕوو لە نەخۆشخانەی ئیمرجنسی دەکەن لە ماوەی چوار کاتژمێردا ببینرێن بەلام لەو حەڤدە میللیۆن کەسە تەنها لەسەدا شەستیان سەردانیکەران لەم ماوەدا بینراون. 

ڕێژەی تاوان بەرێژەیەکی زۆر تا ئێستاش هەر بەرزە لەماوەی ئەم یەک ساڵەدا ٤میللیۆن و پۆینت ٦ ڕوداوی تاوان ڕویانداوە واتە ١٢./. ڕێژەکە زیادی کردوە، حکومەت لە هەوڵی ئەوەدایە کە پۆلیسی زیاتر دابین بکات و تاوانکاران هەست بکەن کە جموجۆڵی پۆلیس و دەزگاکانی ئاسایش زیادبوە و چالاکن

ژینگەوکێشەی هاتوچۆش تاڕادەیەک وابەستەی یەکترن چونکە حکومەت سەرقاڵی ئەوەیە کە هەم ئۆتۆمبیل کەم بکاتەوە تەنها ئەوانە لەسەر رێگاو بانەکان بن کە دۆستی ژینگەن وە خەڵک هانبدات بە گواستنەوەی گشتی هاتوچۆبکەن بەڵام کێشەی دواکەوتن و نەبونی پاس و شەمەندەفەری پێویست زۆری نرخ وای کردوە حکومەت نەتوانێت ئامانجەکەی جێ بەجێ بکات

 

قەیرانی بەریتانیا و هاوپەیمانی چەپ و ئیسلامیەکان 

سەرتای، کۆتایی هێزە کلاسیکیەکان خەریکە دەبێتە حەتمی هەریەکە لە پارێزگاران و پارتی کار توشی کۆمەڵێک قەیران بون بەتایبە کە وڵات بەشێوەیەکی گشتی بەسەر دوو بەرەی تەواو جیاواز  دابەش بوە، ئەوانیش چەپە توندڕەوەکان و راستڕەوە ناشناڵیستەکان

لە دوای دەرچونی جێرمی کۆربیەن لە پارتی کار شەپۆلێکی زۆری خەڵکە ئایدۆلۆجیستەچەپەکەی ناو پارتی کاری لەگەڵ خۆی برد هەربۆیە لەئێستادا لەگەڵ زارا سوڵتانی ئەندام پەرلەمانی پارتی کار بو بەڵام لەم پارتە کشایەوە ، ئێستا خەریکی دروست کردنی حزبێکی چەپن بەڵام لەگەل ئیسلامیەکان هاوپەیمانیەکی بەهێزیان هەیە ئەمە لە کاتێکدایە کە چەند ئەندام پەرلەمانێک کە خۆیان بە گروپی مسوڵمانەکان دەناسێنن بونیان هەیە لە پەرلەمانی بەریتانیا، وە چەند کەسێکی ئیسلامیش لەڕێگەی پارتی سەوز بونە ئەندام پەرلەمان و ئەندامی شارەوانیەکانی بەریتانیا، ڕاسترە بڵێین ئەو کەسانە زیاتر ئیسلامی ئایدیۆلۆجیستن وە خۆیان لە کۆربیەن و فکرە چەپەکەی نزیکتر دەبینن هەتا هێزە ڕاسترەوە ناشناڵیستەکە، بۆیە کۆربیەن لە ئێستادا خەریکە ناوێک بۆ حزبەکەی دەدەۆزێتەوە وە چاوەڕوان دەکرێت جەماوەری چەپ و ئیسلامیەکان و کۆمەڵگەی مسوڵمانی بەریتانیا دەنگ بەم حزبە بدەن

لەم چەند ڕۆژەدا پارتی سەوز سەرۆکێکی نوێی هەڵبژارد هەندێک لە میدیاکان سەرەتا باسیان لەوەکرد لەوانەیە (زاک پۆلانسکی) سەرۆکی تازە هەڵبژێردراو هاوپەیمانی لەگەڵ کۆربیەن ببەستێ بەڵام ئەو وتی لە ئێستادا سەرقاڵی ئەوەیە کە ڕێکخستنەکانی حزبەکەی بنیاتبنێتەوە و بەرفراوانی بکات بەڵام ئەوەی نەشاردەوە کە حەز دەکات کۆربیەن بێتە ناو حزبەکەی واتە ببێتە ئەندامی پارتی سەوز بەهەرحاڵ سەرۆکە تازەکەی پارتی سەوز زیاتر وەک (هاڕد لێفت ) دەردەکەوێت و وەک ئایدیۆلۆجیستێک دەیهەوێت سیاسەت بکات نەک وەک سەرۆکەکانی پێشوتری ئەم حزبە کە زیاتر لە هێڵی سێنتراڵ نزیک دەبونەوە

کەواتە هەریەکە لەچەند سەندیکایەکی کرێکاران و کۆربیەن لەیەکەوە نزیکن ، دەکرێت هاوپەیمانیەکی چەند لایەنە لە نێوان باڵی کۆربیەن و باڵی ئیسلامیەکان و پارتی سەوزو بەشێک لە ئەندامانی چەند سەندیکایەکی کرێکاران ڕووبدات بەمەش دەکرێت زیانێکی گەورە بە پارتی دەسەڵاتداری ئێستا بگەیەنن کە ئەویش خۆی لە خانەی چەپ و سۆسیالیزم دەبینێتەوە

قەیرانی ناسنامەی بەریتانی 

لە ڕوانگەی وتارەکەی مات گوودوین 

مات گودوین تا ٢٠٢٤ پرۆفیسۆر بو لە زانکۆی کینت، چەند لێکۆلینەوەیەکی کردوە لەسەر بریکست ، سیاسەتی بەریتانیا وە هۆکارەکانی زیادبونی نەتەوەکان دابەشکاری کلتوری لە خۆرئاوا

.لەساڵی ٢٠٢٣ گۆڤاری (نیو ستەیتسمان) گودوینی بە ٤٣یەمین کەسی کاریگەری ڕاستڕەو دانا

.ماتیۆ گودوین تا ئێستا حەوت پەرتوکی نوسیوە لە ناویاندا پەرتوکێکی بە ناوی ئیت وێڵ ڕۆجەر: ناشناڵ پۆپۆلیزم،شۆڕش دژی لیبڕاڵ دێمۆکراسی

ماتیۆ گوت وین ،لەم ماوانەی ڕابردوو لە هیلنسکی پایتەختی فیلاند وتارێکی پێشکەش کرد، وتارەکە لەسەر قەیرانی ناسنامەو شوناسی بەریتانی وە بۆچی

خەلکی بەریتانیا دژی بێگانەکان و کۆچبەرەکان دەڕژێنە سەر شەقامەکان؟

بە پێی وتەی گودوین بۆ یەکەم جار لەم سەدەیەدا پارتێکی نوێ لە ڕاپرسیەکان دەنگی زۆرینە دەهێنێت، مەبەستی پارتی ڕیفۆرمە کە لەم ماوانە بەپێی ڕاپرسیەکان لە سەدا ٣٥ ی دەنگەکان دەهێنێت بەمەش دەبێتە براوەی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی داهاتوی بەریتانیا

گودوین ئەمە بە گەورەترین یاخی بون ناو دەبات لە ماوەی ئەم سەد ساڵەدا لە دوای دروست بونی حزبی کار

خەڵکی بەریتانیا بە تەواوی لە هەردوو حزبی پارێزگاران و حزبی کار بێزار بوە و ڕوو لە پارتی( ریفۆرم )چاکسازی دەکەن،خەڵکەکە بەوەشەوە نەوەستاوە بەردەوام دەڕژێنە سەر شەقامەکان دژی ئەو ڕەوشەی کە لە بەریتانیا دروست بوە بەتایبەت دژی هاتنی بێگانەکانن

ماتوین لەو وتارەیدا باسی ئەوە دەکات کە خەڵکەکە بێزار بوە لەسیاسەتی چەپانەی حزبی کار وە نیگەرانن لەوەی کە خەریکە داهاتوی منداڵەکانیان دەکەونە مەترسیەوە بەهۆی هاتنی زۆری پیاوی بێگانە لە کلتور و دابونەریتی زۆر جیاواز لە خەڵکی بەریتانی

ئەو لە وتارەکەیدا دەڵێت لە ٢٠١٨ وە زیاتر لە ١٨٠ هەزار کەس کە زۆرینەیان گەنجن و لەتەمەنی سەربازیدان هاتونەتە بەریتانیا بە نایاسای و بە ڕێگەی چوپەبەلەم، زۆرینەشیان لە وڵاتە مسوڵمانەکانەوە هاتون

ئەم نوسەرە لە وتارەکەیدا ئاماژەی بەوە کرد کە لەم ماوانەی ڕابردوو بینیمان کە تاوانگەلێکی زۆر لەلایەن ئەو خەڵکانەوە ئەنجام دراوە، کچێکی ١٢ ساڵان لە یەکێک لە شارۆچکەکانی بەریتانیا لەلایەن دوو پەنابەر ڕفێنراوە تەحەدای سێکسی لێکراوە و دواتریش خنکێنراوە، وە کچێکی تری ١٢ ساڵان لە بێرمینگهام تەحەدای سێکسی لێکراوە لەلایەن پەنابەرێکی بە ڕەگەز سوری

هەروەها دەڵێت بەهەمان شێوە لە شارۆچکەی سکۆتپۆرت سودانیەک خەریک بو کچێکی ١٠ ساڵان بڕفێنیت، کچێکی هەشت ساڵان بە زۆر سێکسی  لەگەڵ کراوە لەلایەن پەنابەرێکی پاکستانیەوە

گودوین لە درێژەی ئاماژەدان بە تاوانەکانی خەڵکی بێگانەو نایاسایی لە بەریتانیا نمونەیەکی تر دێنێتە بەر باس لە پیرە پیاوێکی بەتەمەن دەکات لە شارۆچکەی هاردلیوڵ لەلایەن پەنابەرێکی نایاسایی مەغریبی کوژراوە 

ماتیۆ دەڵێت حکومەتەکەی پارتە چەپەکە دەڵێت کە باسی ئەو ڕوداوانە بکەی ئەوا تۆ هەواڵی ناڕاست بڵاو دەکەیتەوە،ئەو دەڵێت لەم ماوانەی ڕابردوو  یەکێک لە هاوڕێکانی کە سەنتەرێکی تینک تانکی هەیە داوای لە حکومەت کردوە داتای تاوانەکان بەپێی باکگراوەندی نەتەوەو وڵاتەکەیان بڵاو بکەنەوە بۆ ڕای گشتی بەڵام حکومەت ڕەتی کردۆتەوە ئەو داتایە بخاتە بەردەست

لەم ماوانەی ڕابردوو داتاکان دەریخستوە کە زۆرترین پەنابەر بەنایاسای گەیشتونەتە بەریتانیا خەڵکی هەر یەکە لە ئەریتیریا و ئەفغانەستانن، مات دەڵێت هەر یەک لەو نەتەوانە ئەگەری لەسەدا بیست و دوو زیاتریان هەیە کە تاوان ئەنجام بدەن لە چاو خەڵکی بەریتانی، ئەمانە زیاتر بەتاوانی هاراسانی سێکسی و تاوانی جیاواز زیندانی دەکرێن

ماتیۆ کە پێشکەشکاری بەرنامەیەکە لە کەناڵی جی بی نیوزی بەریتانی دەڵێت پاکستانیە مسوڵمانەکان لە ساڵانی ١٩٧٠ وە باندێکیان دروست کردوە کە خەریکی کچی هەرزەکار بون و دەرمان ، خواردنەوە کەحولیەکانیان پێداون دواتر بۆ کاری سێکسی بەکاریان هێناون وە گواستونیانەوە بۆ شارە جیاوازەکانی بەریتانیا، ئەو دەڵێت لە ٨٥ شاری بەریتانیا ئەو کارەیان ئەنجام داوە. ئەو دەڵێت چینی دەسەڵاتداری بەریتانیا ڕێگریان دەکرد لەوەی ئەو تاوانانە باس بکرێن، هەر کەسێک باسی بردایە ئەوا بە ئیسلامەفۆبیا و ڕەگەزپەرست تاوانباردەکرا، ماتیۆ دەڵێت تەنانەت کار گەیشتە ئەوەی کە ئیلۆن ماسک باسی ئەم بابەتە بکات بەڵام حکومەت لەدوای ئەوەش ڕەتی کردوە کە دۆسیەیەکی سەرتاسەری یاسای بۆ ئەم تاوانانە بکاتەوە

ماتیو بە ئامادەبوانی کۆڕەکە دەڵێت بیهێنە بەر چاوی خۆتان ئەگەر چەند پیاوێکی سپی پێستی بەریتانی چوبانە ناوچەی مسوڵمانەکان و بەزۆر لەگەل ئافرەتەکانیان ڕابواردبایە و ئاڵودەی مادە هۆشبەرەکانیان بکردنایە، ئایا بڕوا بەوە دەکەن کە چینی دەسەڵاتدار هەروا دابنیشتنایە و هیچیان نەکردایە یان ڕاستی ڕووداوەکەیان بۆ ئەو خێزانانە دەردەخست؟

هۆکاری هاتنەسەر شەقامەکان لەلایەن خەلکی بەریتانیەوە بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە کە خەڵکەکە هەست بەوە دەکات کە گرێبەستی کۆمەڵایەتی لە بەریتانیا خەریکە شکست دێنێت، خەڵکەکە هیچی تر متمانە بە یاسا و دەسەڵاتدارانی سیاسی وڵات ناکات

نیشانەی سێیەمینی ئەو شۆڕشە وەک گودوین ناوی لێناوە خەڵکەکە لە هەمو کات زیاتر ئاڵای بەریتانیا و ئاڵای ئینگلاند لەسەر ماڵ و شەقامەکان وە لەسەر ڕێگاکانیش دەنەخشێنن، خەڵکەکە لە ئێستادا شەوانە ئاڵای فەلەستین لێدەکەنەوە و لە جێگایان ئالای ئینگلاند و بەریتانیا دادەنێن، ماتیۆ ئەوە بە (بەرخودان) ناودەبات و دەڵێت ئەوە هەڵقوڵاوی ڕاستەقینەی ناخی خەڵکی بەریتانیە ، کە بۆیان دەرکەوتوە حکومەتی بەریتانیا بەتەواوی شکستی هێناوە لەوەی کە ناتوانن سنورەکان بپارێزن 

هەروەک ڕۆجەر سکروتن فەیلەسوفی ئینگلیزی لە پەرتوکی (ئینگڵاند و حەساسیەت ) دا دەڵێت نیشتیمان ماڵە کە شوێنێکە بۆ سەلامەتی و پێدانی ناسنامە کە بەهۆی مێژوو کلتوری هاوبەش بەرهەمهاتوە، ئەوانەی تازە دێنە ناو ئەو ماڵە پێویستە فێرببن و ئەو هەستە بەدەست بێنن کە ببنە هەڵگری ئەو کلتور و مێژوە، کۆچبەرەکان بەبێ تێکەڵ بون بەکلتور و دابونەریتی وڵاتەکە ئەوا چەند ماڵێکی جیاواز دروست دەکەن، ئەمەش دەبێتە هۆکاری ئەوەی کە کەس هەست بە خاوەن ماڵ بون نەکات کەواتە هەموان بێ نیشتیمان و بێ ماڵ دەمێننەوە 

ماتیۆ دەڵێت میللیۆنان خەڵک لەبەریتانیا ئەو هەستەیان لا دروست بوە کە ماڵەکەیان لێ ڕوخێنراوە بەهۆی سیستەمی حکومەت کە دەرگای بۆ میللیۆنان خەلکی بێگانە کردۆتەوە لەکاتێکدا کەس دەنگی بەوە نەداوە 

ماتیۆ دەڵێت بەهۆی ئەم پۆڵەسیەوە لەدوای پاندێمیک پێنج میللیۆن کەس هاتونەتە بەریتانیا، لەو پێنج میللیۆنە لەسەدا هەشتا و یەکی لەدەرەوەی ئەوروپاوە هاتونەتە بەریتانیا، زۆرینەیان لە پاکستان و هیندستان ،نایجیریا ،ئوزبەکستان ، چین ، ئەریتیریا، سۆماڵ ، سودان و ئەفگانستانەوە هاتون

ئەو پرسیاری ئەوە دەکات ئایا تۆ چۆن دەتوانی وڵاتێک لەوە دروست بکەیت؟  نەک تەنها جیاوازی کلتور لەنێوان ئەو خەڵکەدا زۆرە بەڵکو بەهیچ جۆرێک ئەم کلتورانە بەیەکەوە ناگونجێن

ماتیو کە خۆی تا ئەم ماوانە پرۆفیسۆری زانکۆ بو دەڵێت ئەوانەی کە من ئیشم لەگەڵدا کردون و خۆیان بە شارەزا لەم بابەتەدا دەناسێنن دەڵێن ئەمە بۆ ئابوری وڵات باشە چونکە کرێی کرێکار هەرزان دەکات و داواکاری ئیشکەر زۆر دەبێت ماتیو لە وەڵامی ئەوەدا دەڵێت ئەگەر بە دڵسۆزی گرینگیەوە لە بابەتەکە ورد ببیتەوە ئەنجامێکی تەواو پێچەوانەت بۆ دەردەکەوێت، هەر بۆ نمونە لە فیلاند لێکۆڵینەوەیەکی نوێ بڵاوکراوەتەوە کە بەهاوبەشی لەگەڵ وڵاتانی دانیمارک،نەزرلەند و بەریتانیا ئەنجام دراوە ، ئەوەی دەرخستوە کە (ماس ئیمیگرەیشن )لێشاوی پەنابەرانی بێ بەهرە و نەبونی لێهاتوی لە بوارێکدا زیان و تێچویان زیاترە لە بەشداری سیستەمی ئابوریدا، بەریتانیا وەک نمونە بەهۆی هاتنی لێشاوی پەنابەران و کۆچبەران گەورەترین قەیرانی نیشتەجێ بون لەماوەی سەد ساڵی رابردوو دروست بوە، نزیکەی چەند میللیۆنێک لە چاوەڕوانی ئەوەدان کە حکومەت خانویان بۆ دابین بکات لە کاتێکدا حکومەت تەنها ١٨٠هەزار خانوی دروست کردوە لە ماوەی یەک ساڵدا ، لەیەک ساڵدا یەک میللیۆنی تر بێگانە هاتونەتە بەریتانیا ، ماتیو پرسیار دەکات ئایا چۆن بەم شێوازە ئەم قەیرانە چارەسەر دەبێت؟  

هەر لەدرێژەی باسەکەیدا دەڵێت ساڵی ڕابردوو لەسەدا چلی ئەو منداڵانەی لە ئینگڵاند لەدایک بون دایکیان لە دەرەوەی بەریتانیا لەدایک بوە ، تا ئێستا ژمارەکە بەو ئاستە بەرز نەبوە، زۆربەی ئەو دایکانە لەدایک بوی هیندستان،پاکستان،بەنگلادیش، غانا،ئەفگانستان و عێراقن، هەروەها لە سەدا ٨٤ ئەو منداڵانە یان دایک یان باوکیان لەدەرەوەی بەریتانیا لەدایک بوە، لەشاری لیستەر ڕێژەکە لەسەدا ٧١ ، لە مانچستەر لەسەدا ٦٥ لە بێرمینگهام لەسەدا ٦٢

مات پێشبینی دەکات لەساڵی ٢٠٦٢ خەڵکی سپی پێستی بەبنەچە بەریتانی ببنە کەمینە، ئەوانەی لەدەرەوەی بەریتانیا لەدایک بون دەبنە زۆرینە. بەپێی پێشبینی و لێکدانەوەکان کە ماتیۆ ئاماژەیان بۆ دەکات لەساڵانی ٢١٢٢ لەهەر چوار کەس کەسێک شوێنکەوتەی ئاینی ئیسلام دەبێت گەر ئەم ستراتیجەی بەڕێوەبردنی وڵات بەردەوام بێت. زیاتر لە ٢٠٠٠ قوتابخانە زۆرینەی منداڵەکان زمانی یەکەمیان ئینگلیزی نیە ، چەند قوتابخانەیەک بونیان هەیە کە هیچ منداڵێک زمانی یەکەمیان ئینگلیزی نیە وە زیاتر لەیەک میللیۆن کەس لە بەریتانیا ناتوانن بە ئینگلیزی قسە بکەن ، لە هەندێک ناوچە زیاتر لەسەدا ٢٥ ی خەڵکەکە خۆیان بە بەریتانی نازانن و ڕەتی دەکەنەوە

ماتیو جارێکی تر دەگەڕێتەوە بۆ ڕۆجە سکروتینی کە دەڵێت کە تۆ کلتوری هاوبەشت نەبێ ، خاوەنی ناسنامەی هاوبەش نەبیت ، گەر خاڵی هاوبەش لە جۆریەتی شێوازی ژیاندا نەبێت ، گەر کۆمەڵگاکە خاوەنی یادەوەری هەستی هاوبەش نەبێت لەوڵاتەکەدا کەواتە تۆ خاوەنی نیشتیمان و ماڵ نیت

ئەوەی لەم وڵاتەدا کە باسی ناکرێت (ئینتیگرەیشن)ە تێکەڵکردنی خەلکەکە بە کلتور و شێوازی ژیانی بەریتانی، کاتی خۆی سیاسیەکان لە تۆنی بلێرەوە باسی (موڵتی کاڵچەریزم)یان دەکرد واتە کلتوری جیاواز لە ناو وڵاتدا بەڵام لە ٢٠١٠ دا دەیڤد کامیرۆن دانی بەوەدانا کە موڵتی کاڵچەریزم هەرەس یان فەشەلی هێنا هەتا ئەنگێلا مارکێلیش دانی بەوە داناوە بەهەمان شێوە نیکۆلاس سارکۆزیش ئەمەی وتوە کاتی خۆی کە سەرۆکی فەرەنسا بو

گودوین دەڵێت کەس لە بەریتانیا چیتر باسی ئینتیگەریشن ناکات بەڵکو سیستەمی (توو تیەر موڵتی کاڵچەریزم ) ماتیۆ بەم شێوازە شیکاری بۆ ئەم دەستەواژەیە دەکات و دەڵێت «تۆ دەبێت ڕێز لە هەمو کلتور و دابونەریت و شێوازی ژیانی کەمینەکان بگری و بەشداری بۆنە و ئاهەنگەکانیان بکەی وەک ئەرکێک ، جگە لە کلتوری خۆت »ئەو مەبەستی بەریتانیەکانە کە زۆینەن. ئەو زیاتر دەڵێت تۆ یان دەبێت هەوڵدەی ئاماژە بەناسنامەی خۆت نەکەی یان دەبێت شوناسی خۆت لە چوارچێوەی کەمینەکاندا دابڕێژیەوە

گوتوین ئەمجارە نمونە بە وتەیەکی فرانسیس فوکویاما دەکات کە دەڵێت کاتێک لەسەر بنەمایەکی ناسنامەی کلتوری کە خەڵکانی تر قبوڵ دەکەیت لە ناو وڵاتەکەت بەلام کاتێک بە تۆ دەڵێن تۆ خاوەنی کلتور و دابونەریتی جیاواز نیت دەبێت ئەوەش قبوڵ بکەیت بەلام خەڵکانی تر خاوەنی کلتوری جیاوازن وە تۆ دان بەوەدا بنێیت،ئەو دەڵێت ئەوە یەکێکە لە هۆکارەکان کە خەڵکێکی زۆر خۆپیشاندان دەکەن و لە هەڵبژاردنەکانیشدا کەم بەشداری دەکەن بەڵکو دەیانهەوێت بڵێن نەخێر ئێمە وەک ئینگلیز و بەریتانی خاوەنی کلتور و شوناسی خۆمانین و وە دەمانەوێت بارێزگاری لێ بکەین

بۆنمونەی دوو سیستەمی یاسایی جیاواز  ماتیۆ ئاماژە بەوە دەکات کە کچێکی ١٢ ساڵان لە ڕۆژی کلتوردا چوتە قوتابخانەکەی بە کراسێک کە بە ئاڵای بەریتانیا نەخشێنراوە  گروپێکی موزیک لە نەوەدەکان دەیانپۆشی بەلام لە قوتابخانەی ڕێگری لێدەکەن و پێی دەڵێن ناتوانی ئەمە بپۆشی و دەینێرنەوە ماڵەوە 

هەروەها نمونەیەکی تر لە بارەی دوو سیستەمی یاسایی جیاواز (توو تیەر سیستەم) باس دەکات و دەڵێت ڕێگە بە هەزارەهاکەس دەدرێت خۆپیشاندان بۆ پشگیری ڕێکخراوی تیرۆریستی وەک حەماس وحزبوڵا بکەن بەلام بەخەڵکی خۆیان دەڵێن نابێت خۆپیشاندان دژی ئەو سیستەمە دەسەڵاتداریە بکەن کە بە تەواوی وێنەی وڵاتەکەی گۆڕیوە ، لەم ماوانەدا پارتی کار یاسای ئیسلامەفۆبیای ئامادەکردوە  لەوێدا باسی ئەوە دەکات کاتێک باسی (ڕەیپ گانگس) بکەن ئەوا ئیسلامەفۆبیایە، کاتێک باسی زیادبونی رێژەی مسوڵمان بکەیت لەم وڵاتە ئەوا ئیسلامەفۆبیکە وە کە باسی زیادبونی مسوڵمان بکەی کە رێژەکەیان زۆربوە لە سیاسەتدا دیسان دەکرێت بچیتە خانەی ئیسلامەفۆیک

ئێمە لەم ماوانەی ڕابردوودا ئەوەمان بۆ دەرکەوت کە گروپی ڕێکخراوی مسوڵمانان لەناو دەزگاکانی حکومەتدا بونیان هەیە وە کامپەینی کۆردنەوەی دەنگی مسوڵمانەکان هەیە کە زیاتر هاوسۆزن لەگەڵ کێشەی فەلەستین و وڵاتە مسوڵمانەکان تا کێشەکانی ناو بەریتانیا، ڕاپرسیەکان ئەوەیان دەرخستوە کە لە سەدا چلی مسوڵمانەکانی دانیشتوی بەریتانیا حەزدەکەن حزبێکی ئیسلامی دروست ببێت، ئەو دەڵێت ئەو وتانەی کە ئێستا دەیڵێم کە پرۆژە ئامادەکراوەکە ببوایە یاسا دەزانن چی بەسەرمن دەهات؟ بێگومان ئێستا لە زیندان دا دەبوم دوای بڵاو بونەوەی ئەم ڤیدیۆیە ، هەروەها لە پڕۆژەکەی پارتی کاردا کە ئێستاش ئیشی لەسەر دەکەن بۆ ئەوەی بیکەنە یاسا مادەیەکی تێدایە بە ناوی (نۆن کرایم هەیت ئینسدینت) واتە وتەیەک یان قسەیەک کە تاوان نیە بیکەی بەڵام دەکرێت خەڵکانێک پێیان ناخۆش بێت وە دەتوانن تەلەفۆن بۆ پۆلیس بکەن بەبێ ئەوەی هیچ بەڵگەیەک بخەنە ڕوو ، پۆلیسیش بێت خاڵێکی ڕەش لەسەر پرۆفایلەکەت دابنێت جا هەرکاتێک داواکاری ئیشت پێشکەش کرد خاوەنکارەکە دەتوانێ ئەمە ببینێ کە تۆ خاڵێکی نێگەتیڤ لەسەر پرۆفایلەکەتە، دەکرێت ئەمە ببێتە هۆکار کە تۆ ئیشەکە بەدەست نەهێنی

ماتیۆ پرسیاری ئەوە دەکات ئایا ئەوە ئەو بەریتانیایە کە بە وڵاتی ئازادی ڕادەربڕین ناسراوە یان ئەوە یەکێتی سۆڤیەتی نوێیە، دەڵێت من ئەو وڵاتە ناناسمەوە لە ئێستادا ئەو بە سیستەمی تۆتالیتێریەن و ئەسۆرەتێریەن بەناوی دەکات ، لە هەمان کاتدا ستارمەر لەکۆشکی سپی ئەوە ڕەتدەکاتەوە کە کێشەی ئازادی ڕادەربڕینیان هەبێت. مات گوتوین چەندەها نمونەی تر دەهێنێتەوە وەلە کۆتایدا ئەو ئاماژە بەوە دەکات کە خەڵکەکە تەواو بێزار بونە لەو کەش و هەوا سیاسیە بۆیە گۆڕانکاری حەتمی لە سیستەمی سیاسیدا ڕوو دەدات 

ماتیو دەلێت کە تۆ بەبەلەم لەفەرەنساوە بە نایاسای خۆت بگەیەنیتە بەریتانیا ئەوا ڕاستەوخۆ دەخرێیتە هوتێل کە ڕۆژانە بە کۆی گشتی پێنج پۆینت حەوت میللیۆن لەسەر بەریتانیادەکەوێت ، حکومەت پارەیەکی زۆری بۆ ئەو کۆمپانیایانە تەرخانکردوە کە شوێنی نیشتەجێبون بۆ پەنابەران دەبین دەکەن ئەوانیش پارەیەکی زیاتر لە کەسێکی بەریتانی کە بەدوای خانودا دەگەڕێت بۆ خێزانەکەی  ، دەدەن بە خاوەن خانوەکان خاوەن خانوەکە ، خانوەکە دەدات بە کۆمپانیاکە کە بۆ پەنابەران بەکاری دەهێنن ، ئەو دەڵێت بۆیە خێزانی بەریتانی لە ئێستادا بۆ ماوەیەکی ئێجگار زۆر بێ ماڵ دەمێننەوە و چاوەڕوانی شوێنی نیشتەجێ بوندان