ڕوسیا و هزری دڕەندەی

بوێر کورد

دۆناڵد تڕەمپ لەسەردانی سعودیەیدا چاوی کەوت بە پۆتین بۆ ڕاگرتنی شەڕی ئۆکرانیا دوای، وێرانکردنی نیوەی ئۆکرانیا ئێستا خەریکە پۆتین بەوە ڕازی دەبێت کە ناوچەکانی بەشەڕ دەستی بەسەرداگرتون بۆخۆی بهێڵێتەوە و بەشە وێرانەکەی لێگەڕێ بۆ زیلینسکی و ئۆکرانیەکان.

ڕوسیا لەدوای جەنگی جیهانی یەکەمەوە وەک ئیمپراتۆرێکی سەردەم خۆی نمایش کرد، هزری ڕوسیای قەیسەری بوە بە بەشێک لە خەونی لەمێژینەیان، ڕوسەکان بە کلتورێکی شەڕانگێزی و کوشتار ناسراون، لەماوەی جەنگی جیهانی یەکەم ڕویان لە ناوچە کوردیەکانیش کرد بەتایبەت ڕۆژهەڵات و باشور، ئەمەش یادەوەری زۆر خراپی لەسەر تاکی ناوچەکە جێهێشت هەم لەڕووی سیاسی هەم ل ڕووی سەربازی، ڕوسەکان کوشتارێکی زۆریان بەرامبەر بە کورد کردوە هەروەک لە چیرۆک گێڕانەوەکانیشدا ڕەنگی داوەتەوە.

دەگێڕنەوە لەسەردەمی جەنگی جیهانی یەکەمدا لەناوچەی گەرمیان کەسێک فارسی زانیوە بەردەوام گوێی لەڕادیۆی ئێران گرتوە بەهۆیەشەوە بەردەوام دەوروبەری قەرەباڵغ بوە بۆ ئەوەی خەڵکەکەش بزانن چی ڕودەدا، زۆر جار هاواری کردوە و وتویەتی بێدەنگ ئەوە هەواڵێکی گرینگە دوای تەواو بونی هەواڵەکە وتویەتی ئەوە هێزی ڕوسی گەڕایەوە خەڵکەکەش دیارە چەوسانەوەی زۆریان بەدەستی ڕووس دیوە کاتێک ئەم هەواڵە دەبیستن توشی ترس و دڵە ڕاوکێ بون هاواریان لێ هەستاوە دوای دە دەقیقە دیسان کابرا هاواری کردۆتەوە کە بۆ ئەوەی خەڵکەکە بێ دەنگ ببن چونکە دیسان هەواڵێکی گرینگ خەریکە لەڕادیۆکە باس دەکرێت ، دیسان کابرای فارسیزان وتویەتی ئەوە هێزی ئینگلیز هاتەوە خەڵکەکە دڵخۆش بون، ڕۆژانە کابرا ئەمەی چەند بارە کردۆتەوە.

ئەم ڕوداوە ئەوە دەردەخات کە ڕوسەکان بەهۆی دڕەندەیەکەیانەوە ترسێکی زۆریان لە دڵی خەڵکدا دروست کردوە، کەواتە ئەو تێڕوانینەی کە ئێستاش لە گۆڕێدایە کە ڕوسەکان تۆقێنەر و خوێنڕێژن دەکرێ بەشێک بێت لەو بەرکەوتەیەی ئەوکات.

ئەم ڕوداوە ئەوە دەردەخات کە ڕوسەکان بەهۆی دڕەندەیەکەیانەوە ترسێکی زۆریان لە دڵی خەڵکدا دروست کردوە، کەواتە ئەو تێڕوانینەی کە ئێستاش لە گۆڕێدایە کە ڕوسەکان تۆقێنەر و خوێنڕێژن دەکرێ بەشێک بێت لەو بەرکەوتەیەی ئەوکات.

ولیام هەی کە لە ساڵانی ١٩١٨ بۆ ١٩٢٠ حاکمی سیاسی بەریتانیا بوە لەکوردستان بەتایبەت ناوچەی هەولێر کۆیەو ڕانیە و ڕواندز و بادینانی لەبەر دەست دابوە، لە پەرتوکی دوو ساڵ لەکوردستان دەڵێت ڕواندز پێش داگیرکاری ڕوسەکان ژمارەی دانیشتوانی ١١٠٠٠ کەس بون بەڵام دوای داگیرکاری ڕوسەکان ئێمە چوینە ئەو ناوچەیە تەنها دوو هەزار کەس لەدانیشتوانەکەی بە زیندووی مابون ئەوانیش زۆربەیان ڕوسەکان وایان هەستکردبو بەکەڵکیان دێن بۆیە نەیان کوشت بون، دیسان لە هەمان پەرتوکدا ولیام هەی دەڵێت شاری کۆیەش تو قاتوقڕی و هەژاریەکی زۆر بوبون بەهۆی زۆری باج و کاولکاری هەم لەلایەن تورکەکان و ڕوسەکانەوە.

کەواتە ڕوسەکان ئاڕاستەیەکی جەنگی وێرانکەر تا ئێستاش نمایش دەکەن ، لەسوریاش زیاتر لە دەساڵ بەرگریان لەئەسەد و ڕژێمەکەی کرد ، بەڵام بە ئاسانی عەفرین و ئەو ناوچانەی بۆ تورکیا ئاوەڵا کرد و تورکیاش پاکتاوی ڕەگەزی دژی کورد ئەنجامدا، هەر ڕوسیاش بو بوە هۆکار بۆ لەدەست چونی کۆماری مەهابات. 

کەواتە ڕوس وەک خیانەتکار وێرانکەریش خۆی بۆ کورد سەلماندوە.