مەلا سەعید شەمدینانی ئەو مەلا کوردەی لەسەر مەسیحیەکان خەریک بو ئیعدام بکرێت

ئا: بوێر کورد
-مەلا سەعید شەمدینانی کە بەمەلا سەعیدی قازی کوردستانیش ناسراوە. -بەپێی سەرچاوەکان لە سالی ١٨٨٥ لە دایک بوە روناکبیرێکی مەزنی سەردەمەکەی بوە ، نزیکەی دەساڵ لە تەکیەی شێخ محمد سدیق و کورەکەی سەیید تەها سەرقاڵی وانە وتنەوە بوە. -بازیل نیکیتین دەلێ لەساڵی ١٩١٥ مەلا سەعید فتوای دژ بە فتوای جیهادی ڕاگەیەنراوی دەوڵەتی عوسمانی داوە کاتێک عوسمانیەکان داوایان کردوە جیهاد دژی مەسیحیەکانی ئەو ناوچەیە بکرێ بەلام ئەودژی ئەوە وەستاوەتەوە بەو هۆیەشەوە لەلایەن قایمقامی شەمدینان بانگکراوە و لەوێ ئازایانە داکۆکی لە بیرورای مرۆڤدۆستانەی خۆی کردوە بەلام دواتر پەلکێشی دادگا دەکرێت دیسان لەوێش سور دەبێت لەسەر بریارەکەی کە لەسەر بنەمای مرۆڤ دۆستی دژی فتوای عوسمانیەکان وەستاوەتەوە کە لە دژی مەسیحیە نەستوریەکان لەو کاتەدا دەرکراوە. -دواتر مەلاسەعید دەستبەسەر دەکرێت و ڕەوانەی موسل دەکرێت ،دواتر لە رێگە لەلایەن لایەنگرانیەوە ئازاد دەکرێت و دواتر دەچێتە ورمێی ڕۆژهەلاتی کوردستان . – کاتێک روسەکان ئەو ناوچەیە لە ساڵی ١٩١٦ داگیر دەکەن ،دەبێتە مامۆستای بازیل نیکیتین کە نوێنەری روسەکان بوە لەو ناوچەیە ، دواتر نیکیتین فەرهەنگێکی سەربازی کوردی – ڕوسی لە ورمێ بڵاو دەکاتەوە. -مەلا سەعید کۆمەڵێک گێڕانەوەی مێژووی سەربوردە و هەقایەتی کوردی نوسیوە ، دواتر بازیل نیکیتین بە زمانی ئینگلیزی و فەرەنسی ئیشی لەسەر کردون ، نیکیتین دەڵێ مەلا سەعید کوردێکی راستەقینە و ڕوناکبیر بوە وە زۆربەی دیالێکتە کانی زمانی کوردی زانیوە و لە پاڵ ئەوەشدا زمانەکانی عەرەبی و تورکی و فارسیشی زانیوە . -National army museum مەلا سەعید بە زانای هەرە گەورەی کوردی ناوچەکە بەناودەکات ، هەمان سەرچاوە دەڵێ مەلا سەعید ئینجیلی دەورەی نوێی بۆ میسۆنی ئەمریکایی وەرگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی.
-بەهۆی بازیل نیکیتۆنەوە دوو بەرهەمی مەلا سەعید بلاو دەبنەوە لە ساڵانی ١٩٢٣ و ١٩٣٤ یەکەمیان بەناوی حەکایەتی سۆتۆ و تەتۆ و دواتر حەکایەتی دەروێشی کوردی سلێمانی و موجتەهیدی کەربەلای، نیکیتۆن بە ڕێنوسی ئەوکات چاپ و بڵاوی کردونەوە.
-دواتر مەلا سەعید لە ساڵی ١٩١٨ لە ورمێ بەدەستی کوردێکی هاوخوێنیەوە دەکوژر، تا ئێستا ڕەوشی کوشتنەکەی زۆر ڕون نیە. – کاتێک باسی جەنگی عوسمانیەکان دەکرێت دەلێن کوردەکان بەشدار بوون لە کوشتنی مەسیحیەکان و ئەرمەنیەکان بەڵام نمونەی وەک مەلا سەعید ئەوە دەردەخات کە کورد بەڕێژەیەکی زۆر نەک بەشدار نەبوون بەڵکو دژی ئەمەش وەستاونەتەوە و باجیشیان داوە. سەرچاوە:پەرتوکی بازیل نیکیتین و کوردناسی وەرگێڕانی: نەجاتی عەبدووڵلە
مەلا سەعید فتوای دژ بە فتوای جیهادی ڕاگەیەنراوی دەوڵەتی عوسمانی داوە کاتێک عوسمانیەکان داوایان کردوە جیهاد دژی مەسیحیەکانی ئەو ناوچەیە بکرێ بەلام ئەودژی ئەوە وەستاوەتەوە بەو هۆیەشەوە لەلایەن قایمقامی شەمدینان بانگکراوە و لەوێ ئازایانە داکۆکی لە بیرورای مرۆڤدۆستانەی خۆی کردوە بەلام دواتر پەلکێشی دادگا دەکرێت دیسان لەوێش سور دەبێت لەسەر بریارەکەی کە لەسەر بنەمای مرۆڤ دۆستی دژی فتوای عوسمانیەکان وەستاوەتەوە
