بۆچی تورکیا ، رۆژئاوای کوردستان وەک وەک دێوەزمەی خەونەکانی خۆی دەبینێت؟

هەروەک گۆڤاری ئیکۆنۆمیست بڵاوی کردۆتەوە کە تورکیا دوای بەشار ئەسەد خەون بە زیندوو کردنەوەی حوکمرانی چوارسەد ساڵی عوسمانیەکان لە سوریا دەبینێت. 

 ئەحمەد شەرع و هێزەکەی کە لە شاری ئەدلیب جێگیر بوبون بەر لە ڕوخانی ئەسەد، ئەم گۆڤارە دەڵێت ئەدلیب وەک شارێکی بەشێک لە تورکیا دەردەکەوت وە تەنها لیرەو شتومەکی تورکی لەوێ مامەڵەی پێدەکرا.

زمانی قوتابخانەو خوێندنگاکانیش زمانی تورکی بو.

شەرع و هێزەکەی لەژێر هەژمونی تورکیا ژیان و دەرفەتی مانەوەیان پێ درا. 

لەلایەکی تر، ئەو هێزەی کە بە ناوی سوپای سوریای ئازاد و چەتەکانیان کە ناوچەی عەفرینان داگیر کردوە وەک بەشێک لە سوپای تورکیا هەڵسوکەوت دەکەن.

لەولاشەوە هێزی ڕۆژی ئەنەکەسەش وەک بەشێک لەو ئەجێندایە جێدەگرن. 

کەواتە، هێزی سوریای دیمکرات تاکە هێزە کە بە گوێرەی سیاسەتەکانی تورکیا هەڵسوکەوت ناکات.

هەسەدە تاکە هێزە کە ڕێگرە لە گەڕانەوەی عوسمانیەکان

هێزێکی تەواو جیاواز لە شێوازی سیاسەتکردن و بەڕێوەبردنی دامودەزگاکان، وە بە پێوەری گشت وڵاتانی ئەوروپاو ئەمریکا تاکە هێزە لە ناوچەکە کە پەرە بە بەیەکەوە ژیان و فەراهەمکردنی دیموکراسیەکی مۆدێرن دەدات.

بەرەیەک کە دەیهەوێت هەژمونی ٤٠٠ساڵی لەمەوبەری خۆی بگەڕێنێتەوە تورکیایە.

بەرەیەکی تر کە سیستەمێکی تەواو جیاواز لەسەر بنەمای ئازادی و دیموکراسی پیشانی جیهان دەدات خۆسەری باکور و ڕۆژئاوای سوریایە.

                تەنها دوو بژاردە بۆ سوریا 

کورد جگە لە شەڕی مانەوەی خۆی، نوێنەرایەتی ژیانێکی ئازاد دەکات لە ناوچەکە.

تورکیاش شەڕ بۆ گەڕانەوەی عوسمانیەت دەکات،هەروەک سەدەکانی ڕابردوو پەرە بە دەستەمۆ کردنی نەتەوەو میللەتانی تر بدات. 

بۆیە گرنگە کورد لە سوریا دەرفەتی ئەوەیان پێ بدرێت کە سیستەمی ئازادی و دیموکراسی جێ بەجێ بکەن ئەو هێزەی کە نوێنەرایەتی ئەجێنداکانی داعش و ئەلقاعیدە دەکەن بە سپۆنسەری تورکیا پێویستە سنوردار بکرێن.