ڕاپۆرت و شیکاری

bwerkurd

ئایدیۆلۆژیاو تەکنەلۆژیا

🖊️سەنگەر دلێر

کە سەیرێکی خێرای ڕووداوەکانی جیهان و ناوچەکە دەکەین بەحوکمی گەشەسەندنە لە ناکاو و خێرایی زانست و ڕووداوەکان گۆڕانی ڕیشەی ( فێندمێنتاڵ) لە کۆی دونیاو بیرکردنەوەکانمان ڕوودەدات .

کە سەیرێکی ووردی ڕووداوەکانی ئەم دوایەیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەتایبەت سوریا بکەین ڕووندەبێتەوە بۆمان کە تەنها چەند هۆکار ( فاکتەر) کاریگەریان لە سەر حەدەسەکان نیە ، بەڵکو کۆمەڵە هۆکارێکی بەیەکداچوو تێکهەڵچڕژاو هەن کە زۆرجار ڕووداوەکان خێرا یان هێواش دەکەنەوە ،

ئێمە لێرەدا تەنها لە سەر دوو هەرە کاریگەرترین فاکتەرەکان قسە دەکەین .

١- ئایدۆلۆژیا کە ئاڕاستەکەرو لێخوڕی زۆربەی جەنگ و هاوپەیمان و شەڕەکانە بە تایبەت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ، ئەوەی ئەم لایەنە نادیدەبگرێ دواتر زۆر لە سەری دەکەوێت ، بە سەیرکردنی مێژوو دەبینین زۆربەی ئاینەکان لەم ناوچەیە سەریان هەڵداوە ئێستاش لە درووستکردنی ئایدۆلۆژیاکان فرە کاریگەریان زۆرە .

لە سوریادا لەماوەی سیانزە ساڵی ڕابردوو هەر لە دەسپێکی خۆپیشاندانەکانەوە تا بەرەنگاربوونەوە چەکداریەکان زۆربەی گرووپەکان دابەشی سەر ئاڕاستەی جیا و فرەڕەهەندەکان بوونە .

ماشێنی شەڕەکەی ئاڕاستە دەکردو دەکات ، بە ئاسانی ناتوانرێ گۆڕان لە بیرو ئایدیادا ڕووبدات ، چونکە زۆرجار دۆگمایی درووست دەکرێت کە خۆقوتارکردن لێی کۆششێکی بێئەندازەی دەوێت .

لایەنەکان ئایدیالیانە بیردەکەنەوە تا چەکوشی واقیع و گۆڕەپانەکەیان بەرنەکەوێت بە ئاگا نایەنەوە . ئەمەش بە باجدانی زۆر لەسەریان دەوەستێت . کێشەی زۆری ئایدۆلۆژیستەکان بینینی دونیایە لە یەک گۆشەنیگاوە ، حیساب بۆ هیچ قوتابخانەو هێزو سەردەمەکان ناکەن ، زۆرجا کە بڕیارو ئاڕاستەکانیان دەبینیت تووشی شۆک دەبیت .

ئایدۆلۆژیا وا لە هەڵگرانی دەکات کە دونیا لایان ڕەش یان سپی بێت یاخود بە زمانی ژمارە سفر یان سەد بێت .

زۆرینەی هەڵگرانی مردنیان لە پێناویدا پێ ئەهوەنترە ، نەوەک ئایدۆلۆژیا لە پێناو ژیاندا .

کە ئەمەش کاریگەریەکانی ئەوەندە بەهێزن هەر هێزێک لە سوریا بە ووردی خوێندنەوەی بۆ نەکات ، دواتر باجی زۆر گەورە دەدات .

٢- تەکنۆلۆژیا !

کە شۆڕشی گەیاندن و لۆگاریتم لە سەدەی نۆزدەو بیست بە خێرایی دەستیپێکرد ، کاریگەریەکانی ئەوەندە بەهێز بوون کە دەبینین چەندین ئیمپڕاتۆر و دیکتاتۆری ووردوخاش کرد .

لە ئێستادا خاوەن تەکنۆلۆژیا بە هێزەکان کە بەردەوامن لە داهێنان حوکمی زۆربەی جیهان دەکەن ، لە سوریاش تا ئێستا موبادەرەکان بە دەست ئەو لایەنانەن کە لەم لایەنەوە بەهێزن ، لە سەر ئەرز خۆیان چەسپاندووە .

ئەوەی خاوەن تەکنۆلۆژیا یان هاوپەیمانی خاوەنە بەهێزەکانی نەبێت ، تەمەنی زۆر درێژ نابێت .

بۆیە کاریگەریەکانی زۆر ڕوون دیارە .

لە ووتاری ئایندە دۆخی کورد لەم هاوکێشەیدا ڕوون

دەکەمەوە .